رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی ره‌سمی، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مواركردنی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڵاوكرده‌وه كه له 13ی مانگی رابردوو، ده‌ركراوه.
وه‌زاره‌تی داد له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، كه ژماره 4385ی رۆژنامه‌ی وقائیعی عیراقی ده‌رچووه، كه تیایدا چه‌ند یاسایه‌ك و مه‌رسوومی كۆماری و بڕیاری تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، پهسندكراون و سه‌رۆك كۆماریش په‌سه‌ندیانی كردووه.
رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی، خشته‌ی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.