15/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، داواكارین له هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو دوزخورماتوو به‌گیانی برایه‌تی و رۆحی پێكه‌وه ژیانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "داواكارین له هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو دوزخورماتوو به‌گیانی برایه‌تی و رۆحی پێكه‌وه ژیانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه".
هه‌روه‌ك هاتووه، "داوه‌كارین له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری له هه‌رێم و به‌غدا به‌زوترین كات له‌ڕێی گفتوگۆوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزنه‌وه‌و به‌هێوركردنه‌وه‌ی خێرای دۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌خوازین هه‌ردوو ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك و صلاح ا‌لدین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ گیرانه‌وه‌ی متمانه‌و رۆحی پێكه‌وه ژیان بۆ ناوچه‌كه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان بگه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌كه. جارێكی ترئیدانه‌ی هه‌ر هه‌وڵ و جوڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هاوڵاتیان ده‌تۆقێنێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌ناو ده‌بات".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌ناوه‌ی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
راگه‌یه‌ندراوێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دوزخورماتوو.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ماوه‌ی دوو رۆژه خه‌ڵكی شاری دوزخورماتوو رووبه‌روی ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌خت و ئالۆز بونه‌ته‌وه‌و بوه‌ته مایه‌ی برینداركرن و گیان له‌ده‌ست دانی چه‌ندین هاولاتی سڤیل و سوتاندنی مزگه‌وت و شوێنی كه‌سابه‌ت و ماڵی هاوڵاتیان.
ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆمان بۆ ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی دوزخورماتوو راده‌گه‌یه‌نین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیانی روداوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دوزخورماتوو ده‌كه‌ین و دوعای خێر‌و شیفای به‌په‌له بۆ برینداره‌كان له‌خودای به‌ده‌سه‌لات ده‌خوازین.
داواكارین له هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو دوزخورماتوو به‌گیانی برایه‌تی و رۆحی پێكه‌وه ژیانه‌وه رووبه‌روی هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه .
داوه‌كارین له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری له هه‌رێم و به‌غدا به‌زوترین كات له رێی گفتوگۆوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزنه‌وه‌و به‌هێوركردنه‌وه‌ی خێرای دۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌خوازین هه‌ردوو ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك و صلاح ا‌لدین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ گیرانه‌وه‌ی متمانه‌و رۆحی پێكه‌وه ژیان بۆ ناوچه‌كه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیان.
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان بگه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
جارێكی ترئیدانه‌ی هه‌ر هه‌وڵ و جوڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هاوڵاتیان ده‌تۆقێنێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌ناو ده‌بات.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
15-11-2015