سه‌ركرده‌ی میلیشیایه‌كی شیعه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورد ده‌كات
15/11/2015 نوسەر: bzavpress

سه‌ركرده‌ی میلیشیایه‌كی شیعه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورد ده‌كات


قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی میلیشیای شیعه‌ "عصائب اهل الحق" كه‌ نزیكه‌ له‌ نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورد ده‌كات.

خه‌زعه‌لی، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: "شنگال له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رچوو، كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی داگیركردنێكی ئاڵۆزتر".

سه‌ركرده‌ی گروپه‌ شیعه‌كه‌، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی پێیوایه‌ كه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌ بێ ئاڵای عیراق له‌ شنگال، سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و ئه‌و شاره‌ ئازیزه‌ی له‌ عیراق دابڕی بۆ كوردستان، پێی ده‌ڵێین: تۆ به‌هه‌ڵه‌دا چوویت و خه‌ون ده‌بینیت".

خه‌زعه‌لی، كه‌ میلیشیاكه‌ی به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌رده‌وام ئازاری كورده‌كان ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستیاندایه‌و تۆمه‌تباریش ده‌كرێن به‌وه‌ی تائێستا چه‌ندین هاوڵاتی كورد به‌ تایبه‌ت شۆفێره‌كانی رێگای به‌غدادیان رفاندووه‌و دواتر شه‌هیدیان كردوون، ده‌شڵێت: "هه‌رچۆنێك توانیمان زه‌وییه‌كانی عیراق له‌ داعش وه‌ربگرینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێوه‌ به‌هێزترن (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌)و تیایدا ئاڵای عیراقمان به‌رزكرده‌وه‌، ئاوه‌هاش شنگال وه‌رده‌گرینه‌وه‌و ئاڵای عیراقی تێدا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌".