شیوعى سەردانى لایەنە سیاسیەکان دەکات
15/11/2015 نوسەر: bzavpress

شیوعى سەردانى لایەنە سیاسیەکان دەکات


ئەمڕۆ ١٥ى تشرینى دووەمى ٢٠١٥، وابڕیارە وەفدێکی شیوعى سەردانى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان بکات لەسەربەمەبەستى هێورکردنەوەى دۆخى کوردستان.

ئەمڕۆش کاتژمێر ١١ وەفدێکى حزبى شیوعى کوردستان سەردانى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان كرد و سەرەتاش لەگەڵ کۆمەڵى ئیسلامى کۆبويەوە.

ئەمە لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆش کونسوڵخانەى وڵاتانى ئەوروپى سەردانى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن و بەمەبەستى هێورکردنەوەى بارودۆخى کوردستان.

پێشتریش وەفدى یەکێتى و زەحمەتکێشان و مامۆستا سەلاحەدینیش سەردانى لایەنە سیاسیەکانى کوردستانیان کردووە بۆ نیوانگیرى پارتى و گۆڕان لەلایەک و هێورکردنەوەى دۆخى کوردستان لەلایەکى ترەوە.

لە ڕۆژی ١٢-١٠-٢٠١٥ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ویستی بگەڕێتەوە شاری هەولێر، بەڵام لە بازگەی هەولێر ڕێگری لێکراو بەو هۆیەشەوە یوسف محەمەد گەڕایەوە شاری سلێمانی.

شەوى پێشتریش لەلایەن وەزیرى ناوخۆوە بە وەزیرەکانى گۆڕان وتراوە نەگەڕێنەوە بۆ دەوامەکەتان هەتا بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە.

ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانە دواى زنجیرەیەک خۆپیشاندان هات لە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک لە بارەگاکانى پارتی دیموکراتى کوردستان سووتێنران و لەهەندێک شوێن ئاڵاى بارەگانى لایەنەکانى تر هێنرانە خوارەوە و بەردباران کران، لەئەنجامدا ٥ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدانى تر لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

ئەم خۆپیشاندانانەش دواى دواکەوتنى چوار مانگی مووچە و نەگەیشتنى کۆبونەوە پێنج قۆڵییەکان بەهیچ ئەنجامێک لەسەر پرسی سەرۆکایەتى هەرێم دەستیپێکرد.