27/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ره‌تیده‌كاته‌وه ئسه‌د كیمیایی به‌كارهێنابێت
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد ره‌تیكرده‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی دژی هاونیشتمانیانی به‌كارهێنابێت.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا صاڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ره‌تیكرده‌وه كه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی دژی هاونیشتمانیان به‌كارهێنابێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌سه‌د شاره‌زاییه‌كی باشی له جه‌نگی ناوخۆییدا هه‌یه‌و بڕوا ناكه‌م ئه‌وه‌نده ساده بێت له‌م دۆخ و كاته‌دا ئه‌و جۆره چه‌كه‌ی به‌كارهێنابێت.
وتیشی "دووره نییه لایه‌تی تر ئه‌و كاره‌ی كردبێت و به‌رپرسیارێتی خستبێته ئه‌ستۆی ئه‌سه‌د".
د.ع