15/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لەسەر بڵاوكردنەوەى چالاكيەكى لە سايتى پەرلەماندا ئه‌نستتیوتی په‌ی، وه‌ڵامی جه‌عفه‌ری ئیمینكی ده‌داته‌وه
ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان وه‌ڵامی جه‌عفه‌ری ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌باره‌ت به چالاكی رێكخراوه‌كه‌مان، له سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مان و چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندندا بڵاو كرایه‌وه، هیوادارین ئه‌م به‌یانه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ینوسیبێت و ئاگاداری نه‌بێت، چونكه ئه‌م زمانه‌ی پێی نوسراوه‌و ئه‌و بێئاگاییه‌ی نوسه‌ره‌كه‌ی، له شان و شكۆی كه‌سێك ناوه‌شێته‌وه كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت.
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنهیهیكی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه، ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان وه‌ڵامی جه‌عفه‌ری ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: " به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌باره‌ت به چالاكی رێكخراوه‌كه‌مان، له سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مان و چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندندا بڵاو كرایه‌وه، تیایدا كۆمه‌ڵێ تۆمه‌تی بێبنه‌ما ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كه‌مان كراوه، هیوادارین ئه‌م به‌یانه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ینوسیبێت و ئاگاداری نه‌بێت، چونكه ئه‌م زمانه‌ی پێی نوسراوه‌و ئه‌و بێئاگاییه‌ی نوسه‌ره‌كه‌ی، له شان و شكۆی كه‌سێك ناوه‌شێته‌وه كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت".
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌نوسینی راپۆرتهكانماندا، له‌خۆمان و تیمی كاری چاودێریمان دڵنیاین كه لایه‌نگریی هیچ حزب و لایه‌ن و فراكسیۆنێكمان نه‌كردووه‌و نایكه‌ین، تاكه پێوه‌رێك لای ئێمه له هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رله‌ماندا په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانن كه له‌به‌رچاویان ده‌گرین، بۆیه له راپۆرتهكانماندا هه‌موو پێوه‌ره زانستیهكانمان له‌به‌رچاو گرتووه‌و چوارچێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی خۆشمان ده‌زانین و نهمانبهزاندووهو هیچ كام له بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانی كاری رێكخراوهییشمان فه‌رامۆش نه‌كردووه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "به‌داخه‌وه به‌رسانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، كاتێك راپۆرتێكیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و په‌رده له رووی كاره نایاساییه‌كانیان لاده‌درێت، له‌بری به‌دواداچوون و چاره‌كردنی گرفته‌كان، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌خه‌نه‌پاڵ كه لهوهڵامهكانیاندا ده‌ڵێن ئه‌مه مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه‌یه، تاكه مه‌رامی ئێمه ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و سه‌روه‌ریی یاسایه".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه.....
ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان (PAY) رێكخراوێكی ناحكومیی كوردستانییه‌و به‌پێی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2011)ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان كه‌له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، له (28/11/2013) به‌فه‌رمی له فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان تۆمار كراوه و له كانونی یه‌كه‌می سالی 2013ه‌وه ده‌ستی به چالاكیه‌كانی كردووه.
یه‌كێ له كاره‌كانی (PAY) له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا پرۆژه‌ی چاودێریكردنی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، كه تا ئێستا چوار راپۆرتی بڵاوكردۆته‌وه، به‌سوپاسه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌گشتی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هاوكارییان كردوین له پێدانی زانیاری و كارئاسانیان بۆ كردووین.
له رۆژی (9/11/2015) لهمهراسیمێكدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و مامۆستایانی زانكۆ‌و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و میدیاكاران، له‌هۆلی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران راپۆرته تازه‌كانمان راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌باره‌ت به‌م چالاكیه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان، له سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مان و چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندندا بڵاو كرایه‌وه، تیایدا كۆمه‌ڵێ تۆمه‌تی بێبنه‌ما ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كه‌مان كراوه، هیوادارین ئه‌م به‌یانه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ینوسیبێت و ئاگاداری نه‌بێت، چونكه ئه‌م زمانه‌ی پێی نوسراوه‌و ئه‌و بێئاگاییه‌ی نوسه‌ره‌كه‌ی، له شان و شكۆی كه‌سێك ناوه‌شێته‌وه كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت.
ئێمه له‌نوسینی راپۆرتهكانماندا، له‌خۆمان و تیمی كاری چاودێریمان دڵنیاین كه لایه‌نگریی هیچ حزب و لایه‌ن و فراكسیۆنێكمان نه‌كردووه‌و نایكه‌ین، تاكه پێوه‌رێك لای ئێمه له هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رله‌ماندا په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانن كه له‌به‌رچاویان ده‌گرین، بۆیه له راپۆرتهكانماندا هه‌موو پێوه‌ره زانستیهكانمان له‌به‌رچاو گرتووه‌و چوارچێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی خۆشمان ده‌زانین و نهمانبهزاندووهو هیچ كام له بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانی كاری رێكخراوهییشمان فه‌رامۆش نه‌كردووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رسانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، كاتێك راپۆرتێكیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و په‌رده له رووی كاره نایاساییه‌كانیان لاده‌درێت، له‌بری به‌دواداچوون و چاره‌كردنی گرفته‌كان، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌خه‌نه‌پاڵ كه لهوهڵامهكانیاندا ده‌ڵێن ئه‌مه مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه‌یه، تاكه مه‌رامی ئێمه ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و سه‌روه‌ریی یاسایه.
پێویست بوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌زمانێكی زبر، تۆمه‌تی بێبنه‌ما ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كه‌مان بكات، وه‌لامێكی لۆژیكیانه‌ی خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی راپۆرتهكهمانی بدایه‌ته‌وه.
ئێمه ئه‌دای كاری په‌رله‌مانمان هه‌لسه‌نگاندووه، له پرۆسه‌ی یاساداناندا نوسیومانه: په‌رله‌مان له ماوه‌ی دوو ساڵدا (226) پرۆژه‌ی پێشكهشكراوهو خوێندنه‌وه‌ی بۆ (155) له‌و پرۆژانه كردووه، به‌لام ته‌نها (18) یاسای ده‌ركردووه، كه (90%)ی ئه‌م یاسایانه‌ش جێبه‌جێنه‌كراون. ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه نوسیومانه: په‌رله‌مان له پرۆسه‌ی چاودێریی حكومه‌تدا لاوازه‌و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا نزیكه‌ی (40) جار وه‌ك میوانداری داوای ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره جیاجیاكانی كردووه، به‌لام ته‌نها (10) جار وه‌زیره‌كان ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها (6) جاریش وه‌زیره‌كان بۆ پرساندن (استجواب) داوایان لێكراوه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاماده‌بن، به‌لام هیچ كامێكیان ئاماده نه‌بوون و وه‌لامی په‌رله‌مانیشیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه نوسیومانه: له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا سه‌رباری ئه‌م هه‌موو قه‌یران و گرفته‌ی به‌رۆكی خه‌لكی كوردستانی گرتووه، كه (732) رۆژ ده‌كات، په‌رله‌مان ته‌نها نزیكه‌ی (210) كاتژمێر كۆبۆته‌وه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه نوسیومانه: لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌و پرۆژانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه ده‌بوایه تا ئێستا (362) راپۆرتیان بنوسیایه، به‌لام (254) راپۆرت دواكه‌وتوون و نه‌نوسراون ته‌نها (108) راپۆرت نوسراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌سه‌ند نه‌كردنی یاسایه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه نوسیومانه: لیژنه‌كانی په‌رله‌مان سستن له ئیشوكاره‌كانیان و لیژنه هه‌یه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌نها یه‌ك كۆبوونه‌وه‌شی نه‌كردووه، رێژه‌ی غیاباتی ئه‌ندامان له كۆبوونه‌وه‌كان زۆره، ئه‌ندام هه‌یه له په‌رله‌مان مانگانه (500.000) دینار ده‌رماڵه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه وه‌رده‌گرێت به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌ندامی هیچ لیژنه‌یه‌ك بێت، لیژنه هه‌یه له‌ماوه‌ی دوو سالدا له‌و هه‌موو پرۆژه‌یه‌ی ئاراسته‌ی كراوه ته‌نا یه‌ك دێریشی له‌سه‌ر نه‌نوسیوه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه له‌و راپۆرتهكانماندا ده‌یان پێشێلكاریمان ده‌ستنیشانكردووه كه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆدا كراوه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
له كاتێكدا په‌رله‌مان یاسا شكێنی كردبێت و له په‌یڕه‌و لایدابێت، به‌پێی یاسا‌و په‌یره‌وی ناوخۆ ره‌خنه‌مان لێگرتووه‌و پێشێلكاریهكانمان ده‌ستنیشانكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه پێمانوایه (په‌رله‌مان به‌رزترین ده‌زگای شه‌رعیی یاسایی و سیاسی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستانه)و كاتێك ئیراده‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌نایاسایی پێشێلی مافه‌كانی ده‌كات و كاره‌كانی راده‌گرێت، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان زانیوه ئه‌و پێشێلكارییانه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ین، و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی بالای خه‌لكی كوردستان (كه به‌ڕێزتان جێگری سه‌رۆكن تیایدا) به‌رگری لێبكه‌ین.
ئێمه له راپۆرتهكانماندا نوسیومانه ئه‌و رێگرییانه‌ی له 12/10/2015 له به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا، بڕیاری ژماره (1)ی سالی 2005 پێشێلكرا، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه نوسیومانه په‌كخستنی په‌رله‌مان پێشێلكردنی یه‌كه‌م یاسای په‌رله‌مانی كوردستانه كه یاسای ژماره (1)ی سالی 1992ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟
ئێمه نوسیومانه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌لسوكه‌وتانه‌ی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان كراون، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پێشێلكراوه، ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن وانیه؟ ئایا به‌ڕێزیان ده‌توانن پێمان بلێن به‌كام یاسا په‌كی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و ئه‌و ره‌وشه‌ی ده‌گوزه‌رێت یاسا شكێنی نیه؟
ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پیشه‌یی خۆمان زیاتر هیچی تر نیه، پێویست بوو به‌رله‌وه‌ی رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی قسه‌ی له‌سه‌ر بكات به‌ڕێزیان ئه‌م قسانه‌یان بكردایه، چونكه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر خۆشیان كراوه، دڵنیام به‌ڕێزیان ئه‌م راستیانه له ئێمه باشتر ده‌زانن گه‌ر دانی پێدا بنێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئێمه وه‌ك (PAY) راپۆرته‌كه‌مان بردووه‌و پێشكه‌شی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان كردووه، بێگومان ئه‌وه نهریتێكهو كاتێك راپۆرت له‌سه‌ر هه‌ر داموده‌زگایه‌ك ده‌نوسرێت، ده‌بێت پێشكه‌شی كه‌سی یه‌كه‌م بكرێت، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه پێشێلی نه‌ریتمان نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچی پێشێلكاریی یاساییش به‌رامبه‌ر به‌ڕێز (د.یوسف محمد سادق) كرابێت، به‌لام تا ئێستاش هه‌ر به‌ڕێزیان سه‌رۆكی په‌رله‌مانن و ئێمه‌ش بۆیه راپۆرته‌كه‌مان پێشكه‌ش كرد.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ناوی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هاتووه گوایه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م راپۆرته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان توانیان وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بده‌نه‌وه‌و بیسه‌لمێنن كه یاساشكێنی نه‌كراوه‌و په‌یره‌و پێشێل نه‌كراوه، ئه‌وا ئه‌و كاته ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین و با راپۆرته‌كه ره‌ت بكه‌نه‌وه.
ئه‌نستتیۆتی په‌ی نه‌ك هه‌ر نه‌یویستووه له ئه‌رك و رۆلی په‌رله‌مان كه‌م بكاته‌وه، به‌لكو رۆڵی په‌رله‌مان به‌رز ده‌نرخێنین و مه‌راممان ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌زگا گرنگه گه‌وره بێت و به ئه‌ركی یاسایی و چاودێریی خۆی هه‌لسێت و ره‌خنه‌و چاودێریكردنهكانیشمان له‌پێناو چاككردن و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونیه‌تی.
له‌گه‌ل رێزدا
ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان