دوابه‌دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شه‌وی هه‌ینی رابردوو، دوێنێ شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نساو به‌لجیكا چه‌ندین كه‌سیان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌و هێرشانه ده‌ستگیركرد.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه، ئه‌مه خوێناوی‌ترین هێرشگهله كه له پاریس ئه‌نجامبدرێن. هێرشه‌كان وێڕای ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار، كوژرانی زیاتر له 120 كه‌سیان لێكهوتهوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش بهرپرسیارتێتی خۆی له‌و هێرشانه راگهیاندو فه‌ره‌نساش بهڵێنیندا تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه.
فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش هێرشه‌كانی به جه‌نگ نابردو دوێنێ رایگه‌یاند: "ئێمه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌ین و بێبه‌زه‌یی ده‌بین" .
له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی دادی به‌لجیكاوه كه دراوسێی فه‌ره‌نسایه رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی پاش هێرشه خوێناوییه‌كانی شه‌وی هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و وته‌بێژه، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كانی به‌لجیكا، له برۆكسلی پایته‌خت ئه‌نجامدراون و ئۆتۆمبێلێك كه له برۆكسله‌وه به‌كرێ گیراوه، له‌نزیك یه‌كێك له‌و شوێنانه دۆزراونه‌ته‌وه كه هێرشه‌كانی پاریسی تێدا ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر دوێنێ باوك و برایه‌كی یه‌كێك لههێرشبهرهكانی هێرشه خوێناوییه‌كانی پاریس له‌خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و شاره، ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی ژان پیێرێ گۆرگیس كه سه‌رۆكی شاره‌وانی شارێكی فه‌ره‌نساو په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و وڵاته‌یه، یه‌كێك لهتیرۆریسته خۆكوژه‌كانی هێرشه‌كانی پاریس ناوی ئیسماعیل عومه‌ر مسته‌فایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك هه‌واڵه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، مسته‌فا لانیكه‌م تا ساڵی 2012 له چارتیس كه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای پاریس، ژیاوه.
یه‌كێكی تر له‌و تیرۆریسته به‌شدارانه‌ی هێرشه‌كانی هه‌ینی، پیاوێكی فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌و خه‌ڵكی پاریسه. ئه‌مه‌یان مێژوویه‌كی تاوانكاری هه‌یه‌و له‌ساڵی 2010دا بووه‌ته كه‌سێكی توندڕه‌و به‌ڵام پێشتر تۆمه‌تی تیرۆری نه‌خراوه‌ته پاڵ.
به‌گوێره‌ی داواكاری گشتی پاریس، ئه‌م تیرۆریسته‌یان له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه ناسراوه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی هێرشه‌كانی هه‌ینیدا، له‌چه‌ند كاتێكی زۆر نزیك له‌یه‌كدا تیرۆریستان شه‌ش شوێنی جیایان كرده ئامانج. له‌ئه‌نجامدا وێڕای 129 كوژراو، 352كه‌سی تریش برینداربون. لانیكه‌م 99 برینداریان، برینه‌كانیان سه‌خته.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانیش، له‌ناو كوژراوه‌كانیشدا لانیكه‌م یه‌ك هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه كه كوڕێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌و خه‌ڵكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه. جگه له ئه‌مه‌ریكی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی تری نافهرهنسیش له‌ناو قوربانییه‌كاندان.