15/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بهپهله..ئەگەر هەیە خوێندن بە تەواوەتی بۆ ئەمساڵ لە زانكۆی سلێمانی رابگیرێت
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی زانكۆ ئەنجام دەدرێت، دەنگێكی زۆریش هەیە كە خوێندن بە تەواوەتی بۆ ئەمساڵ رابگیرێت.
د. ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رايگەیاند: "تەنها كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی دەوامی تێدا راگیراوە، ئەویش بەهۆی ئەو پشێوییەی شەوی رابردوو كە روویدا".
وتیشی: "كاتژمێر 9 ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ ئەنجام دەدرێت، دەنگێكی زۆریش هەیە كە خوێندن بە تەواوەتی بۆ ئەمساڵ راگریت".
ئاماژەی بەوەشكرد: "كەمپەكانی دیكەی سەر بەزانكۆی سلێمانی هیچ كێشەیەكیان نییە و خەریكی دەوامی ئاساین".
شەوی رابردوو خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانێكیان لەكەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدا، بەهۆی پشێوییەكانیشەوە دەوام لەكەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگیرا.