14/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چوار لایه‌نه‌كه داوایان له‌وڵاتان كردووه ناوی بارزانی به‌سه‌رۆك نه‌هێنن
چوار لایه‌نه‌كه (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و داوایان كردووه تا سازانی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی نه‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس، هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه له‌رێی نامه‌یه‌كه‌وه داواكارییان پێشكه‌شی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان كردووه‌و ئه‌وه‌یان روونكردۆته‌وه كه ره‌چاوی رێكه‌وتن‌و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت‌و تا سازانی گشت لایه‌نه‌كان، مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌كرێت.
دانا دارا ئه‌ندامی شاندی دانوستكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی "ئاگاداری ئه‌وه نیم به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ئاگادارم كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسراوی ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌كان كردووه‌و داوای كردووه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارزانی بكرێت".
هه‌رله‌وباره‌وه رێبوار حه‌مد ووته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی "مه‌كته‌بی سیاسی ئاگاداره‌و من هیچ زانیارییه‌كم له‌وباره‌وه نییه، به‌ڵام پێویسته تا سازانی لایه‌نه‌كان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نهكرێتو ئێمه‌ش به‌روونی هه‌ڵوێستی خۆمان راگه‌یاندووه‌و دوپاتی ئه‌وه‌مان كردۆته‌وه".
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی به‌شدار له كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پشت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دهبهستێتو به‌رای سه‌ركرده‌یه‌كی پارته‌كه‌ش، هه‌ر هه‌وڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ره‌تده‌كرێته‌وه.
عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی "حزبه‌كانی تر هه‌ر هه‌وڵێك بده‌ن، ده‌بێت دواتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رای گهلو پشت به‌دیموكراسی ببه‌ستن، مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانیش بۆ رازیكردنی ولاتان به‌وه‌ی دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌نێن ئه‌وه شتێكی تره، چونكه ئێمه فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه لهحكومهتو ئه‌وان ده‌توانن بریار بده‌ن كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێ بكرێت، جگه‌له‌وه‌ش بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت، پێشموایه كه به‌رێزیان ئاماده‌یه پۆسته‌كه‌ی بدات بهههركهسێكی تر له‌دوای خۆی به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازان".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی چوار لایه‌نه‌كه، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان لهروونكردنهوهیهكدا بۆ بزاڤ رایگه‌یاند كه ناتوانن په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كان بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا بكهنو به‌پاساوی پابه‌ندبوون به بنه‌ماو پره‌نسیبه‌كانی كاركردنیان هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌وه ئاشكرا نه‌كرد.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه هه‌وڵی چوار لایه‌نه‌كه بێ ئاكام بووه‌و هیچ یه‌كێك لهكونسوڵخانهكان وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه نوسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان په‌سه‌ند كردووه كه داوای قبوڵكردنی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌ن.
عه‌لی ته‌ته‌ر وتی "وڵاتانی ده‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسادا ده‌كه‌ن، به‌پێی یاساش بارزانی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌سازێن".
له 19ی ئابه‌وه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆتایی هاتووه‌و له‌و به‌رواره‌شه‌وه تا ئێستا لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نۆ كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه تا بگه‌نه سازان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی.
د.ع