نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وتاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا به‌توندی هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بزاڤی راگه‌یاند كه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌وتاره‌كه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا هێرشی توند ده‌كاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌چه‌ند ته‌وه‌رێك په‌یامه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند كه ته‌وه‌رێكی قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا باسكردنی درێژكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت له‌وباره‌وه.
وتیشی (به‌شێكی تری قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵوێستی خۆی و گۆڕان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌و له‌په‌یامه‌كه‌شیدا هانی هاوڵاتیان ئه‌دات دژی نایاسایی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
بریاره له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه سبه‌ینێ ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك بلاوبكاته‌وه.
د.ع