14/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ركه‌وتنی ئاكامه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی شیعه
ئه‌وه‌ی له دووزخورماتوو روو ده‌دات به‌رئه‌نجامێكی زۆر ئاسایی هاوپه‌یمانێتیی شیعه‌كانه ، كه كورد نه‌زانانه كردوویه‌تیی و داری ژێر پێی خۆی بڕیوه‌ته‌وه ، ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه شیعه‌كان به پاڵنه‌رێكی بیروبڕوای شیعه‌گه‌رانه‌ی حاقید به‌رانبه‌ر كورد و سوننه ده‌یكه‌ن ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كورده‌كه سوننه‌ش بێت ئه‌وه تاوانه‌كه‌ی له‌لای ئه‌وان دوو به‌رانبه‌ره !!
له‌وانه‌یه هه‌ندێ میدیا به جۆرێك تاوانه‌كانی داعش رووماڵ بكه‌ن كه شه‌رعیه‌ت بده‌نه حه‌شدی شیعه بۆ تۆڵه كردنه‌وه له به‌رانبه‌ره‌كانیان ، كه مه‌خابن به‌شێكی به‌رچاوی میدیای كوردستانییش له‌م جۆره رووماڵه‌دا به‌شداریی كردووه ، له‌كاتێكدا داعش هێزێكی تیرۆریستیه و هێزه‌كانی عێراقی هیواو ئاشتیش كه وه‌كو بۆشی كوڕ ناوی ده‌بردن ده‌بێ هێزی دیموكرات و ئازادیخواز و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیبوون بن ، كه‌چی ئه‌وه‌ی كه داعش له دڕندایه‌تیدا پێینه‌گه‌یشتووه ، حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات و تازه‌گه‌ریی له پیشه‌سازی مه‌رگدا ده‌كات ، وه‌كو ئه‌و نمونانه‌ی ئه‌بو عیزرائیل وێنه‌ی گرتبوون له برژاندن و به شمشێر لاشه‌داهێنانی سوننه‌كان .
مه‌خابن ئه‌م تاوانانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام بوون ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد یه‌كڕیز نیه و تێكه‌ڵی سه‌نگه‌ربه‌ندیی ناوچه‌یی و جیهانیه نایانه‌وێت راستیی مه‌ترسیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان باس بكه‌ن ، ئه‌گینا دوای ئه‌وه‌ی به یارمه‌تی پێشمه‌رگه شاری سه‌عدیه كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی به‌غدا ، كه‌چی دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و هێزانه " 27 " مزگه‌وتی كورد و سوننه‌یان ته‌قانده‌وه و له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسانیان كردن ، كه یه‌كێك له‌وانه هێمای كوردایه‌تیی و جواگرافیای كوردایه‌تیی ئه‌و شاره بوون ( مزگه‌وتی مه‌حموود پاشای جاف كه له ساڵی 1893 دا دروستكرابوو ) ، دوای ئه‌وه‌ش ده‌یان جار رێگریی كراوه له‌و كوردانه‌ی كه ویستوویانه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ كاروباری رۆژانه‌یان ، كه دیارترین حاڵه‌تی ئه‌و بێڕێزیانه‌ش سوكایه‌تیی كردن بوو به پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و گرتنی 4 پاسه‌وانییان كه ناونیشانی ئه‌وانه‌ش دیاره كه گرتوونیان و بێسه‌روشوێنیان كردوون ، كاتێ شیعه ئه‌وه ده‌زانێت كورد له‌و تاوانانه بێده‌نگه و حكومه‌تێكی گه‌وره‌شی له پشته و بیانووی هه‌موو تاوانه‌كانیش بوونی داعش و رێكخستنه‌كانیه‌تی ، ئیتر له منداڵی بێشكه‌وه تا پیری سه‌د ساڵه‌ی سوننه‌ی كورد ده‌كه‌نه ئامانجیان ، ئه‌وه‌تا به بیانووی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و شاره‌وه سه‌دان كه‌سیان ده‌ستگیر كرد و هه‌ندێكیان به‌ردان به ده‌ست و قاچی شكاوه‌وه ، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له كورد و سوننه هه‌ر بێسه‌روشوێنن و هێشتا ئازاد نه‌كراون و به‌رده‌وامیش كه‌سانی تر ده‌ڕفێنن ، ئۆپه‌راسیۆنی تێرۆریستیانه‌ی ئه‌مڕۆشیان له هه‌مان چوارچێوه‌دا بوو .
ئه‌وه‌ی وا گومان ده‌بات ئه‌وه‌ی روو ده‌دات ده‌كرێ به هه‌وڵی ئاشتیانه هێور بكرێته‌وه ، زۆر له هه‌ڵه‌دایه چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی سوننه و كورد له پارێزگای دیاله و كه‌ركوك كۆتایی پێ بهێنن و ئه‌وه‌ش ستراتیژی خۆیان و سه‌نگه‌ربه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كه‌یانه ، كه كورد بۆ خۆی تاوانباری یه‌كه‌مه له درووستبوونی ئه‌و داكه‌وته‌یه‌دا ، راسته داعش دووژمنێكی گه‌وره بوو ، به‌ڵام كورد ده‌یتوانی سنووره‌كانی خۆی بپارێزێ و قوربانیی له پێناوی شیعه‌دا نه‌دات ، به تایبه‌تی نزیكه‌ی 90 ساڵ بوو كورد گرفتار بوو به ده‌ستی سته‌مكاریی به‌غداوه ، ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو هێزێك له نێوان كورد و به‌غدادا دیوارێك درووست بكات و به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌ركوك به‌بێ قوربانیدان و ته‌قینه‌وه‌ی به‌رمیله بارووته‌كه‌ی بیكه‌ر هامیلتۆن بكه‌وێته‌وه ده‌ستی كورد ، به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر كورد خۆی كه‌وته‌وه هێنانه‌وه‌ی شیعه و چه‌كدار كردنیان و رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی فه‌وجی حه‌شدی شیعه له‌ناو كورده شیعه‌كاندا و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی خوێناوی له پێناوی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان كه‌ركوك و به‌غدا و هاتنه‌وه‌ی چه‌كداره شیعه‌كان بۆ گوند و شاره‌كانی كه‌ركوك ، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی كورده - كه له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له هێزی پێشمه‌رگه هیچ هێزێكی تر له‌وێ نه‌بوون ئارام ترین كاتی ئاسایشی شاره‌كه بوون - دواجار له‌وانه‌یه نه‌وه‌كانی داهاتوومان وه‌كو خیانه‌تیش تۆماری بكه‌ن !!
ده‌بێ كوردی سوننه و عه‌لمانییه‌كه‌شی چاك بزانن ، درووشمی شیعه ئه‌وه‌یه " كل یوم عاشورا‌ء و كل أرض كربلاء " ، كه‌واته له هه‌ر شوێنێ شیعه‌ی لێ بێت به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كاته‌وه كه سوننه دووژمنیه‌تی و ده‌بێ تۆڵه‌ی شه‌ڕی كه‌ربه‌لای لێ بكاته‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین له عاشورادا ئه‌م تاوانانه له دووزدا ده‌خوڵقێن بۆ خۆی مانای روون هه‌ڵده‌گرن ، چونكه له‌م رۆژانه‌دا درووشمی تۆڵه‌كردنه‌وه له سوننه له حوسه‌ینیه و هه‌یئه‌ته‌كانی شین و شه‌پؤڕییاندا زۆر گه‌رمه و پاڵنه‌ری به‌هێزه بۆ ئه‌م تاوانانه و حه‌ڵاڵ كردنی خوێنی سوننه ، به تایبه‌تیش بیانووی داعش بووه‌ته بیانووی سه‌ركوتكردنی سوننه له‌لای شیعه و خۆرئاواش . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه باجی قورس ده‌دات له‌م بێده‌نگیه‌دا كورده و بێده‌نگییش كورد له مه‌ترسیه‌كانی ستراتیژیی شیعه ناپارێزێت ، به‌ڵكو ده‌بێ به پلان رووبه‌ڕووی پلانه‌كانیان ببێته‌وه ، ئه‌مه شه‌ڕی ته‌نیا دین نیه شه‌ڕی بوون و مانه‌وه‌ی كوردیشه وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی هه‌ژمووندار به‌سه‌ر كه‌ركوكدا ، كه ده‌ریایه‌ك خوێنی له پێناویدا به‌خشیووه !!