14/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه گرانه بۆ تێۆرهكهی ماڵتۆس:
پیشه‌كی : به درێژای مێژو كۆمه‌ڵێ كه سایه تی هه‌بون كه‌ته ئسیراتی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بوه له سه‌ر مرۆ ڤایه‌تی ههریهكو به‌شێوه، كه هه‌ندێكیان تهئسیراتیان تائێستا ماوه و هه‌ر ئه‌ش مێنێ وه‌ك ( ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆ و سوقرات ) ...هد هه‌ڵبه‌ت ته ئسیراتی پێغه‌مبه ران بالاتره بۆیه نایان خه‌ینه ڕزی ئه‌مانه‌وه ، وهههندێكیشیان هه‌ر زو ته ئسیراته كه‌یان له سه‌ر مرۆ ڤایه‌تی نامێنێ‌و بۆچونه كانیان ده بێته مێژو وه‌ك ( داروێنیه كان ) به‌شیك له‌و كه سایه تیانه له زۆر به‌ی ڕوه كانه‌وه ته ئسیراتیان هه بوه ، هه‌ندێكی تریشیان ته نهاله چهندڕویهكهوه یان له یه ك ڕوه ته ئسیریان مرۆ ڤایه‌تی هه‌بوه ، ئێمه ناچینه نێو ئه‌و جه دهلهوه به ڵكوی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه قسه كرنه به دیدێكی ڕه خنه گرانه له سهربیرو بۆ چونی كه‌سێك كه ئه‌ویش ماڵتۆسی به‌ریتانیه ، لێروه هه‌وڵ ده‌ده‌ین شهنو كهوێكی بیر‌و بۆچونه‌كانی بكین تابزانین بۆچونه‌كانی وی خزمه‌ت ی به مرۆ ڤایه‌تی كردوه ؟ یان به پێچهوانوه یه نه هامه‌تی بۆ مرۆ ڤایه‌تی هێناوه ، وه با به تهكهشمان به پێی خواستی ناونیشانه‌كه دابه‌شمان كردوه بۆ چه‌ندسه‌ر باسێ به‌م شێوه‌یه ( تێۆری دانشتوان ناسی چیه ، بۆسه‌ری هه‌ڵدا ، كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ژیانی ماڵتۆس ، بۆچونه ڕه‌شبینه كانی ماڵتۆس، ڕاست كردنوه‌ی هه‌ڵه كانی ماڵتۆس، جان زیغلهرو خستنه ڕو ڕاستیه كان ،به‌ربه ستهكانی كه‌م بونه‌وه دانشتوان لای ماڵتۆس ، هۆی ڕه‌ش بینی ماڵ تۆس ، بێ مۆراڵی تێۆره كه‌ی ماڵ تۆس و وهحشیتی سه‌ر مایه داری .ئه‌و ڕه خنانی كه له ماڵ تۆس گیراون ، دواوته )
تێۆری دانشتوان ناسی چیه ؟بۆچی تێۆره كانی تایبه‌ت به دانشتوان ناسی سه‌ری هه‌ڵدا؟
تێۆری دانشتوان ناسی : كۆمه‌ڵه هه‌وڵێكی زانستیه تاله ڕێیه‌وه ده‌س نیشانی هۆكاره گرنگه كانی گه‌شه‌ی دانشتوان بكرێت وهشیكردنهوه بۆ دیارده جۆربه جۆركانی دانشتوان بكرێت وه‌ك كۆچ و مردن و توانای پیت داری دایك و و په‌یوه‌ندی نێوان خۆراك و ژماره‌ی دانشتون .
كه‌وابو تێۆری دانشتوان جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده كاته‌وه .
1-ڕێژه‌ی له دایك بن و توانی پیت داری ئافره‌ت به له به‌ر چاو گرتنی كات و شوێن .
2-ده‌سنیشان كردنی ڕێژه‌ی مردن له ماوه جیا جیاكانی ژیانی مرۆ ڤایه تیدا .
3-جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر جیاوازی ڕیژه‌ی خۆراك‌و ژماره‌ی دانشتوان .
4-پیشبینی زیادبون، یان كه‌م بونه‌وه‌ی مرۆڤ و داهاتی مرۆ ڤه كان له ئاینده دا .
5- گرنگیدان به باتی كۆچ كردن چ ناو خۆی یان ده‌ره‌كی .
6. باس له گشت ئه‌و هۆكارانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیان به ئاستی گو زه رانه خهڵكیوه هه‌یه وه‌ك قه باره‌ی دانشتوان و ڕێژه‌ی خۆراك و هه‌بونی سیسته می كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕێخستنی ژیانی دانشتوان.
بۆچی تێۆره كانی تایبه‌ت به دانشتوان ناسی سه‌ری هه‌ڵدا؟.
كاتی له ناوچه‌یه یان ، له‌سه‌رده مێ له سه‌رده‌مه كان گرفت گه‌لێكی په‌یوه‌ست بهدانشتوانهوه سه‌ر هه‌ل ده دات به‌تایبه‌تی زۆربونی ژماره‌ی خه‌ڵك‌و كه‌م بونه‌وه‌ی خۆراك ، ئه‌مه‌ش شاره‌زاو فیله‌سوف و بیریارانی په‌یوه‌ست بهوبات به‌ته نا چار ده كات كهحهل بۆگرفتانهی په‌یوه‌ستن بهدانیشتوانهوه و رۆژ له رۆژ زیاد ده‌بێت بدۆزنه‌وه ، بۆیه به‌درێژایه‌تی مێژوكهسانێك هه بوون به‌شێوه و ڕێگه‌ی جیاجیا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئهوگرفتانهیان داوه كه‌په‌یوه‌ست بهدانیشتوانهوه دێنه بوون.
بۆگر فته جۆر به جۆره كان شاره زایان ڕێگه‌ی چاره‌ی جۆر به جۆریان داناوه هه‌ندێكیان گه‌شبینانه ڕوانیهته پاشه‌ڕۆژی دانیشتوان وه‌ك(ابن خلدوون،سپینسه‌ر)له‌به‌رام به‌ردا هه‌ندێكیان ڕشبینانه بۆم پرسه‌یان ڕوانیوه سه‌رمه‌شقی ئه‌م ڕه‌وته‌ش ماڵتۆس بوو كهبهههموشێوهیهك دژایه‌تی زیادبونی مرۆڤایه‌تی كرهووه لهژێرڕۆشنای ئه‌وه‌ی كهخۆراك به‌شی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی مرۆڤایه‌تی ناكات غه‌یری( ماڵتۆس) دێفد ڕیكاردؤش تاڕده‌یه‌ك ڕه‌شبین بوه .
كههوابوو ده‌توانین لهژێرڕۆشنای خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروستدا شهنوو كه‌وی ئهوتوێره جۆربه‌جۆرانه بكه‌ین كه‌له‌سه‌ر دانیشتوان هاتوونه‌ته‌بوون ،لایه‌نه ئیجابیات و سلبیهكانیان ده‌ست نیشان بكه‌ین ئه‌م كاره‌ش پسپؤڕو لێزانی ده‌وێت كهڕنگه ئه‌وكاره له‌توانای ئیستای ئێمه‌دا نهبێبت به‌لام،ئه‌وه‌ی كه‌پێمان ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌كی نیمچه كرچتووكاڵیش بێت قسه‌كردنه به‌دیدێكی ڕخنه ئامێز لهتوێره دوور لهمؤڕاڵهكهی ماڵتوس .
كورته‌یه‌ك ده‌ر باره‌ی ژیانی ما ڵتۆس
ماڵتۆس ساڵی (1766) له‌ئینگلیستان له دایك بوه له خێزانێكی لادنشینی سه‌ر قال به كشت‌و كالهوه ، ماڵتۆس دریژه‌ی به خویندن دا تابوه قوتابی زانكۆی كام بریج، دواتر ده‌بیته قه‌شه ، دواترینیش بوه مامۆستای مێژو و ئابوری ناسی، وه له ساڵی(1805) بوه به مامۆستای مێژو و ئابوری سیاسی له كۆلێژی كۆمپانیای هندی ڕۆژ هه‌لات ، له دریژای ته منیدا زۆر به ده گمهن گه‌شتی كردوه . ناسیاوی هه‌بوه له گه‌ل ئابوری ناسه‌ی به ناو بانگه ( دیڤد ڕیكاردۆ ) كه‌ره نگه ئه‌مه‌ش به‌شیوه‌یه له شیوه كان ته‌ئسیری هه‌بێ بۆ سر تێۆرهكهی كه تارادهكی زۆر هاو شیوه‌ی مال تۆس ڕه‌ش بینانهبوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كری باوكی ماڵتۆس براده‌ری (دایڤد هیومی ) فه‌یله سوف بوه وهلایهنگریكی جان جاك ڕۆسۆ بوه بۆیه ئه‌م رۆشن بیریهی باوكی ته ئسیری له سه‌ر مالتۆس هه‌بوه ، ماڵتۆس خاوه‌نی تێۆرێكی ره شبینه كه ده‌ڵێ ( گه‌شه‌ی دانشتوان خێرا تر ده ڕوات له زۆربونی خۆراك ) كه‌ئه‌م باسه‌ی له یه كه‌م وتاردا وروژان كه ساڵی (1798)بلاوكریهوه به ناوی ( وتارێك له سه‌ر دانشتوان ) ماڵتۆس ساڵی 1834مردوه .
بؤچوونه ڕه‌شبینه كانی ماڵتۆس
ماڵتؤس ئاماژه‌ی به‌وڕاستیه كردووه لای هه‌موشمان هه‌قیقه‌ته كهبونهوهر لهنێوانیاشیاندا مرۆ ڤه كان به بی خۆرا ك ناتوانێ بژی، وه بۆ ده‌سخستنی خۆراكیش بو نه وه‌ر هه‌میشه له هه‌وڵ دایه تا تاوه كو له برسێتی ڕزگاربێ ، ئاره زوی سێكسیش پێوستیه‌كی سه‌ره كیه بۆ به‌رده‌وام بون‌و نه بڕناوهی وه چه‌ی بونه وهران ، به‌بێ پڕۆسه‌ی نه‌وه نه‌وه خستنه‌وه ژیانی بونه‌وه رانیش به مرۆ ڤیشهوه كۆتای دێت ، یه‌كێ له‌و خاڵانه كه ماڵتۆس ئاماژه‌ی پێكردوه كه بنا غهی بۆ چونهكه شی له سه‌ر ئه‌م خاڵه دا ڕشتوه مه‌سه‌له‌ی زیادبونی خۆراك‌و گه‌شه‌ی مرۆ ڤایهتیه كه پێوایهی مرۆ ڤ به شیوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ی زیاد ده كات ( 2 4 8 16 ) ه ئه‌مه‌ش ده بێته دوو جابو نه‌وه‌ی ژماره‌ی دانشتوان له هه‌ر (25) ساڵ جاریكا ،له بهرام به‌ردا خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی ژماره‌ی زیاد ده كات (1 2 3 4 5 ) ئه‌م جاوازی زیادبونی خۆراك‌و گه شهی دانشتوان ده بێته هۆی برسیه‌تی و نه هامه تی خه ڵك ،.
ئه‌م خاڵه‌ی دوو میان كه سهركیترین بنه‌مایه له تێۆره كه‌ی ماڵتۆ سدا كه ئابوری كۆنه كانیش به شێوه یه‌كی گشتی پشت گیریان لێكرده وه چون له به‌ر ژه‌وه‌ندی چینی(بۆر ژوازی ) دا بوه ئیستاش له به‌رژه‌وه‌ندی ( سه‌رمایه داره كاندا یه )ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش زۆر مه به ستامانه قسه كردنه له سه‌ر ئه‌م پرن سیپه ، تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كائاخۆ زیاد بونی خۆراك‌و گه‌شه‌ی دا نشتوا به شێوه‌یه كه ماڵ تۆس باسی ده كات ؟ یان جیاواز تره.
زیادبونی خۆرك و مرۆڤه كان به‌و شێوه‌یه ماڵتۆس باسی ده كات ؟ گه‌روانیه چۆنه ؟ بۆ هه‌ندێك له برسا ده‌مرن ؟
1: زیادبونی داهات و ژماره‌ی مرۆ ڤه‌كان به دیدی ماڵتۆس
وه‌ك رونه لامان ماڵتۆس ده ڵێ مرۆ ڤه‌كان به شێوه‌ی ئه‌ندازه‌ی زۆر ده بن له بهرام به‌ردا خۆراك به شێوه‌ی ژماره‌ی زیاد كات ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی دروست ده‌كات والێدێ خۆراك به‌شی مرۆ ڤایه‌تی نه‌كاته .
له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێن خودا كه مرۆڤه دروست كردوه به‌شی ئه‌وه‌ش خۆراكی بۆ دابین كردوه كه پێی بژی ، به‌ڵام ، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئاخۆ بۆ مرۆ ڤه كان له هندێ شوێن له برسا ده مرن ده‌ڵێن ، داهات به شیوه‌یه‌كی نایه كی نا یه كسان به سه‌ر مرۆ ڤه كاندا دا به‌ش بوه واته مرۆ ڤه كان خۆیان به‌ر پرسن له دروست كردنی ئه‌وه جیاوازیه كهواده كا هه‌ندێك له برسبمرێ و هه‌ندێكیش له تێریا ، له ژێر ڕۆشنای قسه‌كانی جان زیغله ریشا كه دوای به درێژی باسی ده‌كه‌ین ئه‌وه مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێ كه زوی توانای ژێاندنی دوو هێنده‌ی مرۆڤی هه‌یه ، كه وابو ده‌توانین پێچه‌وانی ماڵتۆس بڵێن كه خۆراك‌و زیادبونی ڕێژه‌ی مرۆ ڤه كان هه‌ردوك به شێوه‌ی ژماره‌ی زیاد ده‌بن .
2: داواكاریه‌كی دوره له هاتنه دی
ئه‌كرێ بلین با كۆی مرۆ ڤایتی یه كسان بن واته تاكێكی ئه‌مریكی ئهگهرده خلی فه‌ردی ڕۆژیكی( 100) دۆلار بێت ده‌بێت تاكێكی زامبیایش ده‌خلی فه‌ردی ڕۆژێكی (100) دۆلاربێت بێگومان ئه‌م هیچ كات نایه ته دێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌كرێت كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه كه گارودی باسی لێوه ده كات كه ده‌ڵی له 83% داهاتی جیهان له ده‌ستی له 20% دنشتوانی جیهاندایه .
.
جان زیغلهرو خستنه ڕوی ڕاستیه كان .
جان زیغله‌ر له ساڵی (1934) له سویسرا له دایك بوه‌و زیاد له جارێ له سه‌ر لیستی چه‌په كان ئه‌ندام په‌ڕ له مان بوه ، كارده كات بۆ به‌رگری كردن له هه ژارانی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین و ناوچه جیا جیاكانی تر جیهان ، مامۆستا زانسته كۆ مه‌ڵایه تیه كانه له زانكۆی جنیف گرنگترین كتێبیش كه له ( 2002) بڵاو بویه‌وه كتێبی ( ئییراتۆریهتی له نگی ته خت ) كه مه‌به‌ستی ئیپرا تۆریهتی عه‌و له مه‌ی سه‌ر مایه داریه كه به‌رپرسه له برسی كردنی ( 826) ملون مرۆ ڤی برسی له جیهاندا .
له‌ژێر ڕۆ شنای ئه و قسه‌یه‌ی جان زیغله ردا ده توانین بڵێن به‌رپرسی سه‌ركی برسی كردنی ئه‌و هه م‌و مرۆ له جیهاندا ئه‌و سیسته‌مه وه حشیهتهیه كاناویان ناوه سه‌ر مایه داری كه‌دور له هه‌مو به ها یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و مرۆ ڤ دۆستی ڕۆژ له ڕۆژ ڕێژه‌ی ده‌وڵه مه‌ند بونی ده وڵه مهنه كان و برسی بونه برسیه كانیش زیاتر ده‌بی .
زیغله ل ئامه ژه به‌وه ده كات كه مرۆ ڤایه‌تی ڕۆ ژێ له ڕۆ ژان له ئه‌مڕۆ ده وڵهمنتر نه بوه به شێوه یه كه گۆی زه‌وی له توانایدایه (12)ملیار تێر به‌كات واته دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئهوڕێژهی كه ئێستا وجودی هه‌یه ، ئه‌وه‌ی ڕاستیه ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی مه ترسی دارانه له لایه‌ن به هێزه كان دژ به لاوازه كان به خراپی بی كار ده هێنرێت ، یان له لایه‌ن ده‌وڵه مه‌نده كانه‌وه دژ به هه ژاران به‌كار ده هێنرێت ، كه‌وابو ئه‌وه مان بۆ ڕون بوه وه كه توانای زه‌وی بۆ تیر كردنی مرۆ ڤه كان چه‌ند قات زیادی كردوه به رام به‌ر به رابرد و و ئه مه‌ش به هۆی گه شهی زانست و ته كنه لۆ ژیاوه به‌م شیوه‌یه‌ش به كه مترین تێ چون زۆر ترین به‌رهه‌م به‌رهه‌م دێت ئه‌مه‌ش پێچهوهانه بۆچونه دور له ( مۆراڵهكهی ) ماڵتۆسه كه ده‌ڵێت گه‌شه‌ی خۆراك له‌سه‌ر خۆیه‌و گه‌شه‌ی مرۆڤیش خیرایه .زیغله‌ر ده‌ڵێت هه‌مو باس له‌و قه‌سابخانانه ده كه‌ین كه دژ به ئه‌رمه‌ن و ئه‌فریقاو كه‌مبۆدیا و یاخود قهتڵو عام كردنی جوله كه، كوردیش هاوشێوه‌ی وان به‌ڵام ، كه‌س باس له گه‌وره ترین قه سابخانه ناكات كه دژ به مرۆ ڤایه‌تی دروست بوه ئه‌ویش قه ساب خانه‌ی برسیه تیه (3) ملوێن ده كوژێ و سه‌دان ملوێنیش نزیگی مه‌رگ ده كاته‌وه . به پێ سه‌ر ژمێری (2009) (1) ملیار برسی له جیهاندا هه‌یه كهبهشێی زۆری له ئه‌فریقا هه‌ندێ وڵاتی ئاسییو ئهمركای لا تینیدان ئه مه‌ش نه تیجه ئه‌و سه‌ر مایه داریه‌ی كه ماڵتۆس پشگیری ڵێده كات .
زیغله‌ر باس لهله خراپی بانكه كانی وڵاته كه‌ی ده كات كه هدس بار گرن له گه‌ل كۆمپانیا سه‌ر مایه داره كان بۆ هه‌ل مژینی خوێنی خه‌ڵكی ڕهشو ڕوت چون، له به رام به‌ر هه‌لگرتنی هه‌ر بڕه پاره یه‌كا به‌ملوێنان دولار وه كو هه دیه به كار مه‌ندانی بانك ده‌درێت ، جا مه‌سوله گه‌نده ڵه‌كانی لای خۆشمان ده‌بێێ به غه‌یری ئه‌و بڕه پاره یه‌ی كه له بانكه كان دایان ناوه چه‌ندی دییان وه‌كو هه‌دیه به بانكه كان به خشی بێت‌و ئیمه پێی نه زانین ؟ ! بۆیه زیغله‌ر ڕه خه‌نه‌ی توندی له‌و دۆخه‌ی وڵاته‌ی گرت به‌شێوه‌یه كه حوكمه‌ت له بهرام به‌را ویستی حه سانهی په‌ر له مانی لێبسێنێته وه به‌ڵام ؟ زیغله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كر د كه من هێرش ناكه‌مه سه‌ر ولاته‌كه‌ی خۆم به‌ڵكو ئه‌وه‌ی من دژی ده وه‌ستم ئۆلی گاریشی ده‌سلات داری وڵاته .
به‌ر به‌سته كانی كه‌م بونه‌وه‌ی دانشتوان لای ماڵتۆس
ماڵتۆس به‌ر به سته كانی كه‌مبونه‌وه‌ی دانشتوانی له دوخاڵدا باس كر كه ئه‌وانیش خۆپارێزی و باشبون.
1:خۆپارێزی – خۆپارێزی كاری گه‌ری هه‌یه له سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی دانشتوان به‌م شیوه‌یه
كه‌م كردنه‌وه‌ی ریژه‌ی له دایكبون له ڕێگه‌ی به‌كار هێنانی دا‌و ده‌ر مان ، دواخستنی كاتی هاوسه‌ر گیری ، ڕه به نی و نه‌چونه نێو پڕۆسه‌ی هاو سه‌ر گیریه‌وه ، كپكردنی ئاره زوه سێكسیه كان له كاتی هاو سه‌ر گیریدا .
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ هۆ كارن كه مالتۆس ئاماژه‌ی پێده كات وه‌ك به‌ربه‌ست بۆ ڕیگری كردنی گه شهی دانشتوان به‌لام ، ماڵتۆس به به ربهستی باشیان نازانێت .
2: به‌ربه‌ستی باش –كۆمه‌ڵی هۆكار كه ده‌بنه‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مرۆ ڤایه‌تی كه ماڵتۆس دوور له هه‌مو به ها ئه‌خلاقی و ئاینی و مرۆڤ دۆستی بانگه شهی بۆ ده كات و به هۆ كاری باشی ده زانێت بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانشتوان ، ئه‌و هۆكارانه‌ش ئه‌مانه‌ن
1-خهریكبونی مرۆڤ به‌و كار‌و پیشانهوه كه زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه وه‌كو كاره قورسه كان.
2-كار كردنی منداڵان .
3-زۆربونی قه‌ره باڵغی له شاره كان و بڵاو بونه‌وه‌ی نه خۆشی .
4-بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسیه‌تی .
5-شه‌رو شۆڕو كاره ساته سرۆشتیه كان .
6- هه‌مو ئهونههامه تیانه كه‌ده بنه هۆی مردنی مرۆڤه كان .
ماڵتۆس هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ی به هۆكاری باشی زانیوه بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مرۆڤایه‌تی و ڕێگریكردن له زۆر بونی ڕێژه‌ی دانشتوان له‌م گێتیه‌دا ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد دژی یاسای هه‌ژاری له‌به‌ریتانیا ساڵی (1536)بوه ستیتهوه ،به‌پێی ئه‌م یاسایه پاره‌ی باجی زه‌ویه كشت‌و كاڵێه كان به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش ده كریت ماڵتۆس ده‌ڵی ئه‌مه واده كات هه‌ژاران بتوانن هاو سه‌ر گیری ئه نجام بده‌ن له ڕیی ئه‌م هاوسه‌ر گیریه شه‌وه مندالیان ده بێت ئه‌م منداڵانه‌ش ده‌بنه بار گرانی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كا چینێكی تهمهڵێ مشه خۆر دروست ببێت كه به یارمه‌تی خه ڵكی بژین له ئه‌نجامی زۆر بونی ئه‌م چینه ش خۆراكی خه‌ڵكی تر دا گیر ده كه‌ن ، واته ئه‌وه‌ی ماڵتۆس ئیدیعای بۆ ده كات مردنی به‌شێكه له مرۆڤایه‌تی تا به شه كه‌ی تری مرۆ ڤایه‌تی خۆش گو زه ران بژین ! چ وهحشهیهتیهكه .
بۆماڵتۆس ره ش بین بو؟
ئه و بار‌و دۆ خه‌ی كه له سه ده‌ی (18)هه بوو جیاواز بو له سه ده كانی پێش خۆی چونه كه ڕێژه‌ی مردن به شیوه یه‌كی به‌ر چاو كه‌م بو یه‌وه، ڕێژه‌ی مرۆڤه كان زیادیان كرد، ئه مه‌ش بۆ هۆی ( خۆراك به‌ره‌و كه م بونه وه بڕوات ) له گه‌ل ئه‌ویشدا ئه‌و یاسایه‌ی كه به ریتانیا ده‌ریكرد تایبه‌ت به هه ژاران ڕاسته‌و خۆ كاری گه‌ری هه‌بو كه مالتۆس تیورێكی ڕه ش بینانه دا بڕێژیت ، چون وه‌ك ئا ما ژه مان پیكرد پیی وابو گه‌شه‌ی دانشتوان خیراتره له زیابونی خۆراك ، پێشمان وایه ئه‌گه‌ر ئێستا ماڵتۆس بمایه ڕه نگه بۆچونه كه‌ی بگۆرایه به‌و شێوه‌یه ڕه ش بین نه ده‌بو .
بێ مۆراڵی تێۆرهكهی ماڵتۆسو وه‌حشیه‌تی سیسته‌می سه‌ر مایه داری
بۆتیۆرهكهی مالتۆسو سیسته‌می سه رمایه داری پیكه‌وه ده به سینه‌وه ؟ چونكه ، ماڵتۆس لایهنگریكی سه‌ر سه ختی سیسته‌می سه‌ر مایه داریه ، ئه‌و سه‌رمایه داریه‌ی كه دوره له هه‌مو به هایه‌كی ئه خلاقی و دینی و مرۆڤایتی ، ئه‌وسه‌ر مایه داریه‌ی كه تاكه كان ئازاد ده كات به ئاره زوی خۆیان سامان كه ڵه كه بكه‌ن باله‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی ڕهشو ڕوتیش بیت ، ئه‌وسه‌ر مایهداریهی كه جالزیغلهر ده‌ڵت تیۆریارانی سه‌رما یه داری له ڕۆژانی ماڵتۆسی بهت ناوه‌وه پێت ده‌ڵێن ژماره‌ی دانشتوان به‌ر ده‌وام له زیاد بونایه زوی توانای تێركردنی ئهوهه م‌و گهدانهی نیه ،لێره قه‌ینا بهبهشك له مرۆڤه‌كان بمرن تابه شه‌كه‌ی تری مرۆ ڤایه‌تی خۆش گوزه ران بژین .
ڕۆجهیه گارودی فه‌رنسی كه له دوای موسلمان بونی وه‌كو (تیرۆرست ) مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرا كتێبێكی له ساڵی (1996) نوسی به ناوی ( نحو حرب الدینه ) كه‌ده‌ڵێ ماوه‌ی (30) ساڵی تر جیاوازی ڕێژه‌ی ده‌خلی فه‌رد له نێوان وڵاتانی ده‌وڵه مه‌ند وڵاتانی هه‌ژار نشینه له 1/30 ده‌بێته 1/150 .
واته ئه گه‌ر كاتی خۆی بابایه‌كی عه‌ربی 1دۆلاری هه‌بوایه یه‌كێكی ئه‌وروپی 30 دۆلاری هه‌بو به‌ڵام دوای 30 ساڵی تر ده خلی فه‌ردی بابای عه‌رب هه‌ر1دۆلاره به‌لام كابرای ئه‌و روپی ده خلی فه‌ردی ده گاته 150 دۆلار، خودا خۆی ده زانی ئه‌م ڕێژه‌یه ئێستا چه‌ندقاته .
هه‌روه ها ده‌ڵێ ساڵانه به هۆی برسیه‌تی و هه‌ژاریه‌وه 15 ملێۆن و نیو مرڤ ده مرێت ، هه‌مو ئه مانه شه له عاله می ئیسلامی و ئه‌فریقی و ڕۆژ هه‌لاتی ئاسیان ، هه‌روه ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تی زه‌وی بكه‌یته 100د به‌شه‌وه 83%له ده‌ستی خه‌ڵكی ڕۆژ ئاوایه له كاتێكا ته نها 20% دانشتوانی زوی پێك دێنن وهداهات له 17% له ده‌ستی باقی خه‌ڵكه‌كه‌ی تره كه له 80% دانشتوانی جیهان پێك دێنن ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ڕۆژانه (40000) كه‌س له‌برسا به‌پێی ئاماری ساڵی ( 1996) ده‌مرن، هه‌مو ئه‌مانه به‌رهه‌می ئه‌و سه‌ر مایه داریه یه كه ماڵتۆسه به‌رگری لێ ده‌كات .ئه‌و (شارستانیه‌ته ) ی ئه‌وروپایه كه به ناوی مۆدرنێته و دیموكراسی و سیكۆلارزم و لیبراڵی هه‌زاران ناوی هاوشێوه‌ی وان ، به‌ربۆته گیانی وڵاتانی ئهفرق و ئاسیای و ئهمركالاتینی كه له‌سه‌ر قوتی وان ده‌ژین ، چ وهحشیهتیهك به‌رهه‌م هاتو ، ئۆشۆ بیریاری هندی ده‌ڵێت له ئه‌سوبیا ڕۆژانه (1000) كه‌س له برسادهمرن كه‌چی له ئه‌مریكا نیو ملون مرۆڤ له بهرزیادهخۆری ورگیانه‌وه ده‌ناڵێنن! سه‌ری ئه‌و دۆجۆره مردنه ئهمركێكان له تێریا و ئسیوبیه كانیش له برسا ! گهوربیریاری ئومه‌ی ئیسلامی دعلی شه‌ریعه‌تی جوانی وه‌سفی ئه‌م واقیعه‌ی كردوه كه ده‌ڵێت ( هه‌ندێك له‌مرۆ ڤه كان به دوای خۆراكا ڕادهكن و هه‌ندێكی تریش بۆئهزمكردنی ئه‌وه‌ی خواردویانه ڕاده‌كه‌ن ) ، ئۆشۆ له به شیكی تری قسه كانیده ڵێت ، هندستان خه‌ڵكه‌كه‌ی له برسا ده‌مرێ كه‌چی گه‌نم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده كات ! ڕێژه‌ی 50% خه‌ڵكی هندستان له‌ژێر هێڵی ههژاریوه ن كه له‌هه‌ر ساتێكا مه ترسی مردنیان لێده‌كرێ كه‌چی حوكمه‌تی هندی گه‌نم به ده‌ره‌وه ده فرۆشیت بۆئه‌وه‌ی كارگه‌ی ناوه‌كی بنیاد بنێن ، وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ر هه‌م بێنن بۆئه‌وه‌ی له‌و پێش بڕكی ده‌به نگانهیهدا به‌ژداربن كه له ئارادایه ، ئه‌م دۆخه له‌وه تێپه ڕیوه نیشانی سه‌ر سو رمانی بۆ دابنرت چون وه‌ك مامستا كرێكار ده‌ڵێت پێوستی به نیشانی چاو زق كردنۆیه ، ئه‌م دۆخه به‌ر چ وه‌حشیه‌تێك مل ده‌نێت !
ماڵتۆس ده‌ڵێ شه ڕبهر پاكهن ! بانه خۆشی بڵاو بێ‌تۆ ! ڕێی لێ مه‌گرن ! باخهڵكی برسی بێ ! ههژارووی چون هه‌مو ئه‌مان ده‌بێته هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانشتوان ئه‌وسا ئه‌وه‌ی كه ماوه خۆش گوزه ران ده‌ژی گرفتی كه‌می خۆراكی نامینێت چ بانگه‌وازێكی دور له مۆراڵه !ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها چاوبهو داتایانه‌ی گارودیدا بخشێنینۆ بۆ مان دهردهكهێ كه ئه‌و تویرهی ماڵتۆس به عه‌مه‌لی كاری پێ ده‌كرێت كه 800% خه‌ڵكی له چاو له 20% خه‌ڵكیدا مردون ،ڕهنگهداهاتی تاكیكی سۆماڵی لهماوهساڵێكا به قه‌د داهاتی ڕۆژێكی تاكێكی ئه‌ورپی یان ئه‌مرێكی بێت ئه‌م جیاوازیه گه‌وره‌یه بۆ؟ به‌ر هه‌می چیه ؟ ئایائهكرێ بپرسین هۆكاری( كه‌م بونه‌وه‌ی خۆراك) په‌یوه‌ندی به زۆر بونی ڕێژه‌ی دانشتوانی زویوه هه‌یه؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ماڵتۆس ئیدیعای بۆده‌كات ، یان په‌یوه‌سه‌ته به هه‌ندێ هۆكاری تره‌وه وه‌ك زێاده ڕۆی له كاڵاكانی خۆش گوزه‌رانی داڕوخانیی سیاسی و ڕوهشتهوه وه‌ك ابن خلدون ئاماژه‌ی پێده كات .
كام یاسای زه‌مینی و ئاسمانی ڕێگه ده دا كرێكار بپروكی له كار كردن‌دا تائه‌و ڕاده‌یه‌ی ده بێته هۆی مردنی چون ئه‌م تاكه بار گرانیه به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه ، چئهقڵێكی سه‌لیم ئه‌مه قبوڵ ده‌كات؟
بۆده‌بێ مندال كار بكات؟ مافی ژیانی نیه ؟ ! به‌كار به‌ری نابه ره هه‌م هێنه ؟! ئه‌مانه پاساوی لۆژیكین تابیكه‌نه هۆكار بۆ مردنیان و مافی ژیانین لێستێنین ؟ ! تاڕۆژ له ڕۆژ ورگی سه‌رمایه داره‌كانمان به‌رپێش بچیت له سه‌ر حاسابی به‌ره‌و ناوه چونی ورگی خه‌ڵكه ڕه شو ڕوتهكه ؟!
به‌دیدی ماڵتۆس باشن چێ ؟ ئه‌وه‌ی كه نازی كردی بهرام به‌ر بهجو كه نزیكه ی (100000) جوی قتڵو عام كرد ، ئه‌وه‌ی كه سه دام (182) هه‌زار كوردی ئه‌نفال كرد ، (5000) له هه‌ڵبجه‌دا شه‌هید كرد ، ئه‌وه‌ی كه ئهمریكابهرابهر به هندیه سوره كان و گه‌لی فێتنام و ئهغڤان و ئێراق كری ، هه‌مو ئه‌مانه كاری باشن لای ماڵتۆس له‌به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤن!.
ئه‌وه‌ی كه ( مه‌تران بارتۆلۆمۆ دیلاس كازاس ) له كتابی ( مه‌سیحیت و شمشیردا )ئاماژه‌ی پێده‌كات ك ه‌ده‌ڵێ( ئه‌وه‌ی مرۆڤ بیری لێناكاته‌وه ئیسپانه مه‌سیحیه‌كان بهرام به‌ر به هندیه سووره كان كان ئه‌نجامیان دا ، هندهیكانیان به‌ره‌وه دارستان ڕاو ده‌نا تادواتر وه‌كو چۆن ڕاوی به‌ر زدهكرێ ئاواڕاویان كه‌ن بهسگه دڕ نده كانیان تاله ڕێگه‌یوه مسیحیه ئیسپانیه كان چێژ له‌و كار ببینن ! ئه‌وان گره‌ویان له سه‌ر ئه‌وه ده كرد كه چكه سی ده توانی به‌یه‌ك چه قۆ منداڵی ناوسكی دایكی ده‌ر بێنێت ! ئه‌وان به‌زیندوی مندا ڵیان پارچه پارچ ده كرد‌و هه‌ر ڕۆژه پارچه‌یه كیان ده دا به سه گه كانیان ! ئه‌وان مرۆ ڤیان ده به ستهوهو به ئاگرێكی هێواش ده یان سو تان ! ئه‌وان ئه‌وان و هه‌زار كاری قیزه‌ونی تر ! لاس كازاس پێی وایه ئه‌وان نزیكه‌ی (1) میار مرۆڤ ده بون كه ئیستا ته‌نها (200) كه‌سیان ماوه له دورگه‌ی ئیسپنیا ! خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌و كتێبه كانی هاوشێوه‌ی وی مرۆڤ ده خاته ژێرسه دان پرسیاره‌وه به شێوه قیز له مرۆڤ بونی خۆی ده‌كاته‌وه .
به‌ڵێ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه باس كران ماڵتۆس پێی قبوڵ بو چو نكه ئه‌وانه هۆكاری باشن بۆ كه‌م بونه‌ی ڕێژه‌ی دانشتوان ،له كۆی یه‌ك ملیار (200) كه‌س مابێ بێگومان ئه‌توانن خۆش به‌خت و بی گرفت بژین ماڵتۆس ئه‌مه‌ی ده‌وه‌ی !.
ئه‌و ڕه خنانهی ئاڕۆستهی توێرهكهی ماڵ تۆس كرا
زۆرێ له بیریاران‌و ئابوری‌ناسان و شاره زایانی تایبه‌ت به دانشتوان ناسی ڕخهنهی جدیان له تێۆره كه‌ی ماڵتۆس گرتوه ، ئێمه‌ش له چه‌ند خاڵێكا ئه‌و ڕه خنانه ده خه‌ینه ڕو.
1: ماڵتۆس به هۆی ره‌ش بینیه كه‌یه‌وه ئه‌و پێش كه‌وتنه خێرایه‌ی پیشه سازی ڕوی دا پشت گوێ خست ، كه كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاری گه‌ری هه‌بو بۆ زۆربو نی ڕێژه‌ی خۆراك و هۆشیار كردنه‌وه‌ی خێزانه كان تایبه‌ت به خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌وه چونكه ، سروشتی كۆ مه‌ڵگای پیشه سازی وایه كه له‌و چوار چێوه‌یه دا خێزانه كان نه‌وه كه‌م ده خه‌نه‌وه.
2: شۆڕشی كشت‌و كاڵی له نیوه دووه‌می سه‌ده‌ی (19) به‌ر هه‌می كشت‌و كاڵی چه‌ندی جار دوو جای خۆی كرده‌وه به تابه‌تی له‌وڵاته ڕۆژ ئاوایه كاندا ئه مه‌ش پیچه‌وانه‌ی بۆ چه نهكانی مالتۆس بو كه ده یگوت خۆراك به شیوه یه كی هیواش گه شه ده كات .
3:ماڵتۆس ڕوبه ڕوی ی هیرشی توند هات له لایه‌ن رای گشتی و رۆشنبیرانه‌وه كاتی دژایه‌تی خۆی بۆ ۆ هاو كاری كردنی هه ژاران ده ربری .
4:كۆمه‌ڵی هۆكاری تر هه بون بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانشتوان وه‌ك ڕه به‌نی مه سیحیهكان له هه‌ردو ڕه گه‌زدا و سۆفیتی پایاوه ئاینیه مۆسلمانه كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبری خێزانه كان بۆ خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی كه‌م ماڵتۆس به باشی نه ده زانی .
5: ماركس به م شێوه‌یه ڕه خنه‌ی لێده گرێێ كه ده‌ڵێ برسیتی و هه ژاری ده‌ر هاوێشتهی سیسته‌می سه‌ر مایه داریه كه ماڵ تۆس به‌ر گریان لیده كات ، بۆیه به گؤڕینی سیسته‌می سه‌ر مایه داری بۆ سیسته‌می سۆسیالیزمی ئه‌و گرفتانه نامێنێ و كۆ مه‌ڵ گا له زیاده‌ی دانشتوان و كه می به‌ر هه‌م ڕزگاری ده بێت ، هه‌ڵبه‌ت بۆ چونه كانی ماركسیش وه كو زۆری له بۆ چونه‌كانی تری شایستی ڕه خه‌نه‌ی جدین چون فه‌شه‌لی حوكمی سۆسیالیزمیشمان بینا .
6: ماڵتۆس ئاماژه‌ی به كۆچی ده‌ره كی نه كرد كه ده‌بێته هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانشتوان له ناوچه جیا جیاكاندا.
7: ئه‌وه‌ی كه زۆر ڕه خنه هه‌ڵ ده گرێ ئه وه‌یه كه مالتۆس دور له هه م‌و به هاكان ئیدیعا شه‌ڕو بڵاو بونه‌وه‌ی برسیتی و هه ژاری و نه خۆشی ده كر د به هۆكاری باشی ده زانی بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانشتوان .
}}
دواوته
یاسایه ك هه‌یه كه ده‌ڵێ رهدكردنوهی به ش گشت ڕه‌د ناكاتۆ ، ڕه‌دكردنه‌وه‌ی گشت به ش ره‌د ده كاتۆ ، هه‌ڵبه‌ت ئوه‌ی دوه‌میان قسه هه‌ل ده گرێ چون گه‌ر ناچار كرام به وه‌ی كه گشت وه‌ر گرم ئوا به‌وجودی خراپی به‌ش ده‌توانم گشت ره‌د كه‌مه‌وه ، له‌ژیر ڕۆشنای ئه‌م یاسا ده توانین بڵێن ماڵتۆس یه‌كێك بو له‌و كه سانهی كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك بیر‌و بۆچونه‌كانی نه‌رینێن كه ئهگهرڵایهنی ئه‌رینیشی هه‌بێت ئه وا زۆری نه رێنیهكهی ئه‌ویشی شاردۆته وه، بۆیه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی تائێستا ئیمه دركمان پێكردوه و دهیزانێن له سه‌ر بۆ چونه كانی ماڵتۆس وامان لێده كا بهكولی بۆ چونه كانی ڕه‌د كه ینه‌وه ، وه ئوه‌ش ده‌ڵێن كه كارێكی باشی كردوه ده‌رگای له سه‌ر ئه‌م باسه كرده‌وه بۆ بیریاران و شاره زایانی تر قسه له سه‌ر ئه‌م بابه ته بكه‌ن بۆگه‌شتن به دانانی به‌ر به‌ست بۆ قات‌و قڕی‌و برسێت و شت گه‌لیكی په‌یوه ست به دانشتوانه‌وه .
ئه‌و سه‌ر چاوانه سودی لیوه ر گیراوه بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته :
1:هاشم ساڵح ،لهمۆدیرنهوه بۆ جیهان گیری ، و . عیرفان ئه حمه‌د و ئهرسه لان ئێناخ ، چاپخانی گه‌نج ،هه‌ڵه‌بجه ، 2012.
2: د.عبدالمجید غفور ، كۆمه‌ڵناسی دا نشتوان ، چاپخانه‌ی هێڤی ،هه‌ولێر ،2015.
3: مه‌تران بارتۆ لۆمۆ دیلاس كازاس ، مه‌سیحیه‌ت و شمشێر ، ، .بورهان حاته‌م گۆمه تاڵی ، 2015.
4: عه‌لی باپیر ، چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی باوی سه‌ر ده‌م ، نوسینگه‌ی ته‌فسیر ،هه‌ولێر ، 2005.
5: ئه‌نتۆنی گید نز ، كۆمه‌ڵناسی ، و . حه سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته فا ، چاپخانه‌ی ڕۆژ هه‌ڵات ، چاپی دووه‌م ، هه‌ولێر ،2012.
6: ئۆشۆ ،كتیبی پیاو ،و. به‌رهه‌م ناو ده‌شتی ، چاپه‌مه‌نی گه‌نج . سلێمانی ،2013.