13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پاره بۆ كوڕ و كچی شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا پاره بۆ کور و کچی شه‌هیدان له زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌کان خه‌رج بکات.
خه‌رجکردنی ئه‌و پاره‌یه به‌جۆرێکه که قوتابییه‌که پێویست ناکات هیچ بڕه پاره‌یه‌ک بدات و حکومه‌ت خۆی پاره‌که به زانکۆ و په‌یمانگاکان ده‌دات.
ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌ت جگه له کور و کچی شه‌هیدان، خاوه‌ن ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسییش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌حمد مام ره‌سوڵ"به‌رێوەبه‌ری زیندانیانی سیاسی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ڕايگه‌یاند "به‌پێی نووسراوێک که ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کراوه" فه‌رمان کراوه که زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌کان هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له‌و قوتابیانه وه‌رنه‌گرن و، دواتر حکوومه‌ت خۆی پاره‌که ده‌دات. به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی پێدانی پاره‌که به زانکۆ و په‌یمانگاکان دواده‌که‌وێت ".
له‌و بڕیاره‌دا هاتووه "ئەگه‌ر دوو قوتابی خاوه‌نی هه‌مان شه‌هید و ئه‌نفال یان زیندانی سیاسی بن ئه‌وان زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌کان پاره‌ی یه‌کێک له‌و قوتابیانه وه‌رناگرن، هه‌رچه‌نده پاره‌که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌تیشه‌وه ده‌درێت".
له ئێستادا وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پاره‌ی سه‌رجه‌م قوتابیانی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ساڵی ڕابردووی خه‌رج کردووه.