دووزخورماتوو: دووكانەكانی ناوچەی پیشەسازی هەمووی سووتا
13/11/2015 نوسەر: bzavpress

دووزخورماتوو: دووكانەكانی ناوچەی پیشەسازی هەمووی سووتا


رەوشی قەزای دووزخورماتوو تاكو دێت پەرەدەسەنێت و تاكو ئێستاش هێزەكانی پێشمەرگە نەچۆتە نێو قەزاكە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست بزاڤ پرێس كەوتووە، ئەمڕۆ بەیانی چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی لەناو سەنتەری قەزای دووزخورماتوو دەستیان كردووە بەسووتاندنی دووكانی هاوڵاتیانی كوردو تاڵانكردنیان.

دوای ئەو ڕووداوەش هاوڵاتیانی كورد هەڵمەتێكیان بۆ ناوچەی پیشەسازی دەست پێكردووەو هەرچی دووكانی هاوڵاتیانی شیعەیە هەموویان سووتاندووە.

هەروەها ئەو ماڵانەی شیعە مەزهەبن ، گەڕەكە كوردییەكانیان جێهێشتووەو رایانكردووە، هاوڵاتیانی كوردیش ماڵەكانیان سووتاندوون.