13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا
وابڕیاره سبه‌ینێ جه‌لال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكات.
سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپیەكی بۆبزاڤ پرێس نێردراوه ئاماژه‌ی بهوهكردوه، رۆژی شه‌ممه 14-11-2015 مام جه‌لال به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكیی ئاسایی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه پزیشكی تایبه‌تیی مام جه‌لال رایگه‌یاندوه:" بڕیاربوو چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال به‌مه‌به‌ستی ئه‌و زنجیره چێك ئه‌په سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر داوا‌و خواستی به‌ڕێزیان بۆ كاتێكی تر دواخرا، ئێستا به كاتێكی باش و له‌بار ده‌زانرێت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و زنجیره پشكنیانه، پشت به‌خوا له دوای ئه‌نجامه‌كان به‌ڕێزیان به سه‌لامه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
پزیشكی تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی به‌ڕێزیان دوای چاره‌سه‌ره‌كردنی له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه زیاتر له ساڵێكه، به چاودێریی و رێنمایی تیمه پزیشكییهكهمان لێره پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی بۆ كراوه، خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامه‌كان له هه‌موو ئاستێكدا پۆزه‌تیڤ و دڵخۆشكه‌ر بووه‌و رۆژ به‌رۆژ ته‌ندروستیی سه‌رۆك مام جه‌لال له به‌ره‌وپێشچوندایه، ئومێد ده‌كرێت زیاتریش پێشكه‌وتن به‌خۆوه ببینێت.