حەشدی شەعبی دوو پاسەوانی دیکەی سەرۆککۆماری عێراق دەرفێنیت
13/11/2015 نوسەر: bzavpress

حەشدی شەعبی دوو پاسەوانی دیکەی سەرۆککۆماری عێراق دەرفێنیت


نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی (13/11/2015) لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە دوو پاسەوانی لیوای سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن حەشدی شەعبی دەرفێنرێن و تا ئێستەش بێ سەروو شوێنن.
زرار ئیبراهیم کە برای یەکێکە ئەو پاسەوانانەی سەرۆک کۆماری عێراقە  ڕايگەیاند: دوای ئەوەی ئەمرۆ برە اکەی لەگەڵ هاورێکی دیکەی کە ل پاسەوانی سەرۆک کۆمارن لە بەغداوە دەگەڕینەوە ماڵەوە لەلایەن حەشدی شەعبی لە نزیک دووز خورماتوو دەرفێنرێن تا ئێستەش بێ سەروو شوێنن نازانن لە ژیاندا ماون یان نا.

بەپێ زانیاریەکانی کەسوکاری ئەو پاسەوانەی سەرۆک کۆمار ئەو دوو پاسەوانە یەکێکیان خەڵکی چوارقورنەی سەر بە ئیدارەی راپەرینە و پاسەوانەکەی دیکەش خەڵکی پارێزگای کەرکووکە.

ماوەی ساڵێکە دوو پاسەوانی دیکەی لیوای سەرۆک کۆمار لە نزیک خورماتوو رفێنراون بەڵام تا ئێستە بیسەروو شوێنن.

پێشتریش 21 پاسەوانی لیوای سەرۆککۆمار لە نزیک عوزێم لەلایەن حشدی شعبی دەستگیر کران و دواتر بەپێ رەوانەی دووز خورماتوو کرانەوە.