13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵەبجە...ڕێكخراوێك پێداویستی خوێندن بەسەر خوێندكاراندا دابەش دەكات
ڕێكخراوی هەڵەبجە هەڵمەتێكی فراوانی دەست پێ كردووە بۆ كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی پێداویستییەكانی خوێندن بۆ قوتابی و خوێندكارانی سنوری پارێزگایی هەڵەبجە و تاوەكو ئێستاش چەندين پێداویستی خوێندنيان بەسەر قوتابیاندا دابەشكردووە.
ئیقباڵ غەفار،بەڕێوبەری ڕێكخراوی هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: ئێمە وەك ڕێكخراوی هەڵەبجە لەسەرەتایی ساڵی خوێندنەوە هەستمان كرد ڕێژەیەكی زۆری قوتابی سنورەكەمان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن پێداویستییەكانی خوێندن دابین بكەن.
وتیشی: هەر بەو بۆنەیەوە ڕێكخراوەكەمان هەڵمەتێكی فراوانی دەست پێكردووە بۆ كۆكردنەوە و پەیدا كردنی پێداویستییەكانی خوێندن بۆ قوتابیەكان.
بەڕێوبەری ڕێكخراوی هەڵەبجە وتیشی: لە دەستپێكی یەكەمدا چەند خێرخوازێك نزیكەی (٥٠٠) پێنج سەد جانتایی نایابی گران بەهایان بەسەرجەم پێداویستییەكانی ترەوە بە دوو گوژمە بۆ دابین كردین، پاشان كاك شێخ فاخری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان (٢٠٠) دوو سەد جانتایی بەسەرجەم پێداویستیەكانی ناویەوە بۆ دابین كردین.
ڕاشیگەیاند: شایەنی باسە سنوری دابەشكردنەكەمان زۆربەی ناوچەكانی پارێزگایی هەڵەبجەی گرتووەتەوە.
ئیقباڵ غەفار، ئەوەشی ئاشكراكرد: دواتر نزیكەی (١٠٠) سەد جانتایی ترمان لەڕێگایی ڕێكخراوی (ألنمارق) وە بۆ دابین كرا بەڵام (٦٠) شەست دانەیان بەخشرایە قووتابیە ئاوارەكانی كەمپی عەربەت.