13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سیستانی ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی نه‌جه‌ف كه خۆی له ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی‌دا ده‌بینێته‌وه، ستایشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌كات كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال به‌ده‌ستیهێناوه.
له وتاری نوێژی هه‌ینی كه‌ربه‌لادا، سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری ئایه‌توڵا سیستانی وتی:" ستایشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌كه‌ین كه هێزی پێشمه‌رگه له شنگال به‌ده‌ستیانهێناوه و داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان و
حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌پێكدادانه‌كه‌ی دوێنێی خورماتوو كه له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبیدا روویدا، وتی:" هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ ئه‌و شه‌ڕو پێكادانه و پێویسته هه‌ردوولا سنورێكی بۆ دابنێن و چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی داعش بكه‌ن.