هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت
12/11/2015 نوسەر: bzavpress

هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت


سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مامۆستایان دابەش دەکرێت.

دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکیتی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیاند "لەم هەفتەیەدا سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە و وابڕیارە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئابی مامۆستایان دابەش بکرێت".

لە ماوەی ڕابردوودا مامۆستایان ڕۆژانە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و هۆڵەکانی خوێندنیان بایکۆتکرد دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، لە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایان حکومەتی هەرێم بەڵێنی بە مامۆستایاندا کە لە ڕیزبەندی دابەشکردنی مووچەدا بخرێنە پلەی دووەمەوە و دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە مامۆمۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بشکێنن و بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.