12/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاگهیاندراوێك له فهرماندهیی گشتی هێزی پێشمهرگهی كوردستانهوه
فهرماندهیی گشتی هێزی پێشمهرگهی كوردستان، راگهیهندراوێكی لهسهر ئۆپهراسیۆنی رزگاركردنی شهنگال بڵاوكردهوه كهئهمه دهقهكهیتی:
ڕاگەیهندراوی سەربازیی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 11ـی 2015 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مهسعود بارزانی و بە پاڵپشتیی ئاسمانیی هێزە هاوپەیمانەكان، لە سێ قۆڵەوە هەڵمەتی یەكلاییكەرەوەی ئازادكردنی شنگال و دەرووبەریان لەژێر داگیركاریی تیرۆریستانی داعش دەست پێكرد.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا تیرۆریستانی داعش تووشی شكستێكی گەورە هاتن و زیاتر لە سەد لاشەیان لەدوای خۆیان جێهێشت و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێكشكێندران. لە یەكەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی دەڤەری شنگالدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەركەوتوویی ئامانجەكانی خۆی بەدەستهێنا و 75%ـی ئۆپەراسیۆنەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی هاتووە.
لە ئەنجامی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا، زیاتر لە 150 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی پیرۆزی كوردستان لە تیرۆریستانی داعش پاككرایەوە و پێشمەرگە لە پێشڕەوییەكانی بەردەوامە و چاوەڕێی تیمە ئەندازەییەكانی تایبەت بە پووچەڵكردنەوەی مینی چێندراو و تەقەمەنین بۆ ئەوەی ناو شاری شنگال خاوێن بكرێتەوە.
پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە مەزنە لە گەلی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەتایبەتی خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكەین.
بژی پێشمەرگە بژی كوردستان نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەكانمان
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
12ـی 11ـی 2015