12/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوزخورماتوو: حەشدی شەعبی ژمارەیەک هاوڵاتیی کورد دەڕفێنن
بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا، لە ئێستادا بارودۆخی قەزای دوزخورماتوو نائارامە و هاتوچۆ کەمبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا لە قەزاکە، کارمەندێکی ئاسایش شەهید بووە و پێشمەرگەیەکیش بریندارە.
لە ئیستادا، زیاتر لە ٢٠ هاولاتی کورد، کە خاوەن کارگەن و کاسبن لە ناوچەیەکی دەرەوەی قەزاکەدا لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە رفێندراون.
رووبەڕووبوونەوەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و لە هێزەکانی پێشمەرگەش بریندار هەیە.
تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا لە باری ئامادەباشیدان و ناوبەناو، دەنگی تەقەی نیشانشکێنەکانی حەشدی شەعبی (قەناس) لە قەزاکەدا، دەبیسترێت.