وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه رووباری فورات به‌ته‌واوه‌تی ئاوی لێبڕاوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داعش به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی عیراق كه رووباره‌كه‌ی تێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
موحسن شه‌مه‌ری، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وتی: "له‌ئێستادا ته‌نیا له هۆره‌كانی ناوه‌ڕاست و هۆری حه‌مار له رێگه‌ی شه‌ش پرۆژه‌ی ئاوییه‌وه، ئاو ده‌چێته ناو فوراته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له وه‌رزی هاوین و بردنی زیاد له پشكی خۆیان له‌لایه‌ن چه‌ند پارێزگایه‌كه‌وه، یه‌كێكبوون له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له رووباره‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه، لایه‌نی توركی پابه‌ند نابێت به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات، ئه‌و هۆكاره‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌می ئاو دروستكردووه.