12/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه‌ی دیاریكرد
وه‌زیری ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت، فه‌رمانی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی به وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕیوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وهزیراتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند :" لەسەر پێشنیار و داواكاری عەبدوڵا نەورۆڵی، پارێزگاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشه‌مه 11ی تشرینی دووه‌می 2015، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەوەكالەت، فەرمانی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، وه‌زیری ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت فه‌رمانی ده‌ركرد به دانانی "ئارام شێخ جەمال" بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەزوری وەك بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەڵەبجەی بەوەكالەت.
به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیواشی خوازیین یەكەم بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە بناغەیەكی پتەو بۆ خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و كاروباری ئەوقاف و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەسنورەكەیدا دابنێت.
به پێی زانیارییه‌كان، ئارام شێخ جه‌مال له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه.