11/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌رمی دوو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌ی شاری سلێمانی كهلهدهریای ئیجه‌دا خنكان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێم
به‌رپرسی فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌رتاسه‌ری عێراق له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد وابڕیاره دوو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كورده‌ی شاری سلێمانی كه له‌ده‌ریای ئیجه له‌یۆنان خنكان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه شاری سلێمانی.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خێزانێكی كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی كه له‌پێنج ئه‌ندام پێكهاتبوون لهڕێگهیاندا به‌ره‌و ئه‌وروپا كه‌وتنه ناو ئاوی ئیجه له‌وڵاتی یۆنان و چوار ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه خنكان و ته‌نها كچێكیان رزگاری بوون له‌ئێستاشدا ته‌رمی باوك و كوڕی ئه‌و خێزانه نهدۆزراوهتهوهو ته‌نها ته‌رمی ژن و كچێكی خێزانه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه.
ئامانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌رتاسه‌ری عێراق له هه‌رێمی كوردستان ڕايگەياند رۆژی هه‌ینی داهاتوو 13ی تشرینی دووه‌می 2015 ته‌رمی دوو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كورده ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه شاری سلێمانی.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچیانكردووه رایگه‌یاند،زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچیانكردوهو له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 75 كۆچه‌ریان بوونه‌ته قوربانی و تائێستاش 12ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان كه له‌وڵاتی نه‌مسا و له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا خنكان.
به‌رپرسی فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌رتاسه‌ری عێراق له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، جگه له‌خێزانه‌كه‌ی شاری سلێمانی، به‌هه‌مان شێوه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هه‌مان شێوه خێزانێكی تری كورد كه‌دانیشتووی كه‌ركوك بوون له‌ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان.