ژنی دووه‌می ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، به‌نیازه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگ ئاشكرا بكات كه به‌وته‌ی خۆی گه‌نده‌ڵی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێیوتووه، ئه‌گه‌ر شتێكم به‌سه‌رهات ئه‌م به‌ڵگانه راده‌ستی مه‌سعود بارزانی بكه.
به‌پێی سه‌رچاوه لوبنانییه نزیكه‌كان له "له‌یال ئه‌لعاسی" چه‌له‌بی ئه‌و كاته‌ی له ئوردون ژیاوه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كردووه‌ته هاوسه‌ری خۆی، "ئه‌لعاسی" ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، كه چه‌له‌بی پێشتر پێیڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر شتێكی به‌سه‌رهات، ئه‌وا پێویسته ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند سی دییهكدا، راده‌ستی مه‌سعود بارزانی، بكات.
له‌یال ئه‌لعاسی، له بنه‌ماڵه‌ی ئهلعاسییهكانه كه یه‌كێكن له بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و له بنه‌ڕه‌تدا له گوندی عهرتهمهی لوبنان بوون، باوكیشی به سه‌رمایه‌دارێكی ناوبانگه و خاوه‌ن چه‌ندین باڵه‌خانه‌یه له‌و وڵاته.
پێشتریش رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ئاشكرای كرد، كه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سه‌رۆكی حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی عیراقی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، رۆژێك پێش مردنی، دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی راده‌ستی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عه‌لی سیستانی له نه‌جه‌ف كردووه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه چه‌له‌بی دۆسێیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ڵگه و زانیاری له‌سه‌ر تێوه‌گلانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی و كۆمپانیا و ده‌وڵه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر دزین و به‌فیڕۆدانی پاره‌ی عیراق، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا، زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی عیراق، ئه‌وه‌ش وایكردبوو، چه‌له‌بی به‌م دواییانه به هۆشدارییه‌وه مامه‌ڵه بكات.