مانگی‌ ڕابردوو حکومەتی‌ هەرێم ڕۆژانە ٥٩٥ هەزار بەرمیلی‌ نەوتی‌ هەناردەکردووە
11/11/2015 نوسەر: bzavpress

مانگی‌ ڕابردوو حکومەتی‌ هەرێم ڕۆژانە ٥٩٥ هەزار بەرمیلی‌ نەوتی‌ هەناردەکردووە


دوێنێ ١٠/١١/٢٠١٥ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان ڕاپۆرتی‌ مانگانەی‌ هەناردەکردنی‌ نەوت بۆ مانگی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ ٢٠١٥ بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا كە وێنەیەكی‌ بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە، هاتوووە "حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بڕی ١٨،٤٦١،٣٥٧ بەرمیل نەوتی‌ خاو (واته تێکڕای ٥٩٥،٥٢٨ بەرمیلی‌ ڕۆژانه) له مانگی تشرینی‌ یەکەم لە ڕێی‌ بۆریی‌ نەوتی‌ کوردستان بۆ بەندەری‌ جەیهان لە تورکیا هەناردە کردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەم بڕە، کێڵگه نەوتییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان به ١٣،٦١١،٢٥٢ به رمیل ( واته تێکڕای ٤٣٩،٠٧٣به رمیلی ڕۆژانه ) به شدارییان کردووه و ئەو کێڵگانەشی که لەلایەن کۆمپانیای نەوتی‌ باکوور بەڕێوەدەبردرێن بە ٤،٨٥٠،١٠٥ به رمیل (واته به تێکڕای ١٥٦،٤٥٥ به رمیلی ڕۆژانه) به شدارییان کردووه".

لە ڕاپۆرتەکەی‌ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکاندا ئەوەش خراوەتەڕوو بەهۆی‌ چەند بارو دۆخێک که له دەرەوەی‌ دەسەڵاتی‌ هەرێمی‌ کوردستاندایه، له مانگی تشرینی یەکەم هێڵی بۆریی هەناردەکردن بۆ ماوەی‌ ٣ ڕۆژ لەکار کەوتووە ئەوەش بەهۆی‌ کاری‌ تێکدەرانە و دزیکردنەوە ڕوویداوه".

بەپێی‌ ڕاپۆرتەکەی‌ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان لە مانگی‌ ڕابردوودا هیچ بڕە نەوتێک ڕادەستی‌ سۆمۆ نەکراوە.