دوو ده‌مانچه و بڕێک پاره‌یان بردبوو
نووسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به هه‌ماهه‌نگیی پۆلیسی فریاکه‌وتن توانیویانه دوو كه‌س به ناوه‌كانی (د.ک.ح) و (ح.پ.س) ده‌ستگیر بكه‌ن كه دوو ده‌مانچه و بڕێک پاره و چه‌ند ئامێرێکی مۆبایلیان له ماڵێك دزیبوو.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس له دزرانی که‌لوپه‌لی ماڵێك ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیسی فریاکه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه. دواتر مه‌فره‌زه‌یه‌کی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له کاتی پشکنینی شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا بۆیان ده‌رکه‌وت که تاوانباران هێشتا نزیکن له شوێنه‌که، ئه‌وه بوو به هه‌ماهه‌نگیی پۆلیسی فریاکه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوان توانرا هه‌ردوو تاوانبار به ناوی (د. ک. ح) و (ح. پ. س) ده‌ستگیر بکرێن.
عه‌مید محه‌مه‌د حه‌مه‌ده‌مین پیرداود ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ نه‌هێشتنی تاوان، ڕایگه‌یاند که تاوانباران دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه که به مه‌به‌ستی دزیکردن چوونه ئه‌و ماڵه و دوو ده‌مانچه و بڕێک پاره و چه‌ند ئامێرێکی مۆبایلیان دزیوه.
گوتیشی "دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ندکردنیان به‌پێی مادده‌ی (443) له یاسای سزادان و ته‌واوکردنی لێکۆڵینه‌وه".
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
[email protected]
ئومێد پشده‌ری
07504302755