08/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سؤران عمر: نه‌وشیروان مسته‌فا سه ركرده ى كاريزماو ديارى شؤرى كورده
په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی مۆدێلی نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستی به‌وه‌سف و زه‌می من نیه، سه‌ركرده‌یه‌كی دیار‌و كاریزمی شۆڕشی كورده.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناوی مۆدێلی نه‌وشیروان مسته‌فا نووسیویه‌تی مۆدێلی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستی به‌وه‌سف و زه‌می من نیه، سه‌ركرده‌یه‌كی دیار‌و كاریزمی شۆڕشی كورده، یه‌كێك له داڕێژه‌رانی پلانی ڕاپه‌ڕین و به‌شداره له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق و تاكو له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش بووه به‌شداره له‌چاك و خراپی ئه‌و حزبه وه‌ك چۆن به‌شداره له‌چاك و خراپی سه‌رده‌می شۆڕش.
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا یه‌كه‌میان حزبی جه‌ماوه‌ری بێ ئایدۆلۆجیا به‌نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن بوون و دووه‌میان كاری میدیای بینراو به‌مۆدێلی سه‌ره‌تای KNN كه تا ئه‌وكاته ئه‌م مۆدێله له‌ڕاگه‌یاندنی بینراو بوونی نه‌بوو.
له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینهمه ڕووانگه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی مۆدیلی نه‌وشیروان مسته‌فایه له تێڕوانین بۆ سه‌ركرده‌و حزب و په‌رله‌مان و به‌رپرس و پهرلهمانتارو حزبایه‌تی و حكومه‌ت و یاسا‌و ئابوری و بازاڕ‌و نه‌وت و خهڵوزو هه‌موو شتێكی ژیان ...
له‌م مۆدیله‌وه خه‌ڵك چاوكراوه‌تر بوو، نه‌خێری زیاتر بوو، به‌دواداچونی زیاتر بوو، به‌رۆك گرتنی زیاد بوو، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زیادی كرد، خۆشباوه‌ڕی كه‌می كرد، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئاسان نه‌بوو، به‌كورتی مۆدیلێكی به‌رهه‌مهێنان خه‌ڵك بێ منه‌تانه بڕوانێ له هه‌موو شتێك، هه‌رچه‌نده به‌شێك لهسلبیات له‌م مۆدیله‌دا هه‌بوو، بێ به‌هاكردنی زۆر شت خراپه، به‌ڵام كاتێك خه‌ڵك ڕێگای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ زیاد ده‌بێ و وافێر ده‌كرێ ناڕێكی له‌به‌رامبه‌ر قبوڵ نه‌كات ئه‌وه پێش هه‌موو شت له‌خۆتی قبوڵ ناكات، بۆیه زۆر له‌و كاردانه‌وانه‌ی بهرههمهیهێنا به‌رۆكی خۆشی گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها دههڵێت ، به‌كورتی ئێسته مۆدیلهكهی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆخۆشی خاوه‌نی نیه‌و خاوه‌ندارێتی زۆری بۆ دروست بووه بۆیه زۆركات به‌وانیش كۆنترۆڵ ناكرێته‌وه، من بۆخۆم پشتیوانی ئه‌و مۆدیڵهم له چاوكراوه‌یی و جورئهتدان به نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵگه تاكو سیاسیه‌كان میله‌ت كه‌وڵ نه‌كه‌ن و فیرعه‌ونانه به‌سه‌ریدا بخوڕن، ئیدی زه‌مه‌نی ئه‌زبه‌نی و گه‌وره‌می كۆتایی پێهێنا...
لەكۆتایشدا ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ، بۆیه ئه‌و ڕقه‌ی لهنهوشیروان مسته‌فایه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه خیانه‌تی كردووه‌و تیرۆریسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی له‌ده‌ست خه‌ڵكانێك ده‌ركردووه ...