گۆڕان: كە خەڵك راپەڕی كەس فریای پارتی ناكەوێت
03/11/2015 نوسەر: bzavpress

گۆڕان: كە خەڵك راپەڕی كەس فریای پارتی ناكەوێت


د.ئاسۆ مەحمود باژێروانی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە رۆژنامەی ئاوێنەی راگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان ناتوانێت تاوەكو سەر بەو جۆرە كار بكات، رەنگە بەرژەوەندی نێودەوڵەتی دروستكردبێت و ئەم وڵاتە كردوەتە شوێنێك بۆ بەرژەوەندی چەند وڵاتێك ئەگەرنا نەیتوانیوە بەرژەوەندی بۆ هاوڵاتیان دروست بكات و تەنها بەرژەوەندی بۆ كورسییەكەی خۆی دورستكردووە كە ئەمەش تا سەر نابێت و بۆ پارتی ناچێتەسەر.
دەربراەی رێكەوتن لەگەڵ پارتیش ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەڵێت رێكەوتن لای پارتی بریتییە لە نایاسایی، بریتییە لە هێشتنەوەی سەرۆكێكی ناشەرعی، رێككەوتن لای پارتی بریتییە لەوەی هێزی بەرامبەر ببێتە دەستەمۆیان.
وتیشی، رەنگە پارتی بەهەڵە لە گۆڕان تێگەیشتبێت كە چۆتە حكومەتەوە دەبێت بە شەریكی گەندەڵییەكانی،
د.ئاسۆ مەحمودئاماژەی بەوەشداوە كە ئێمە هەنگاوی یەكەممان دەستپێكردووەو هاوڵاتی لەپشتمانە، هەروەها بەشێكی زۆر لەوانەی لایەنگری پارتین پشتیوانی لە گۆڕان دەكەن، بەوەنابێت پارتی بەهەڕەشەو نانبڕین و فڕاندن و داپڵوسین و شەهیدكردن كوشتنی هاوڵاتیان هەیمەنەی خۆی هێشتۆتەوە ئەمە هاوشێوەی رژێمەكەی سەدامەو كە لەكاتێكدا خەڵك راپەڕی ئەم دەزگایانە فریای پارتی ناكەوێت.