له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رحان عمر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو، باس له ده‌ركردنی پڕۆژه یاساییه‌ك له بواری ریكلام له هه‌رێمی كوردستان .
له‌و باره‌یه‌وه فه‌رحان عمر سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن. راگه‌یاند: گفتوگۆی پڕۆژه یاسایی ریكلاممان كرد كه پێویسته له كوردستاندا یاساییه‌ك هه‌بێت له‌و بواره چونكه تاكه ولاَته یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌و بواره‌ی نییه، ئه‌و پڕۆژه یاساییه‌ی كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوو كۆمه‌ڵێك كه‌م و كوڕی هه‌یه بۆیه بڕیاردا پێداچونه‌وه‌یه‌كی وردی بۆبكه‌ین و پاشان له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند راوێژ و گفتوگۆ بكه‌ین دواتر ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ین.
وتیشی: دوو پڕۆژه یاسا ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌مان كرا ئه‌وانیش دیكۆمێنت پارێزی و ناوه‌ندی ده‌ستنوسی كوردستان، كه پێویسته هه‌ردوكیان بكرێت به‌یه‌ك پڕۆژه یاسایی گونجاو و باش، دواتر گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكرێت.