وەزارەتی کشتوکاڵ ڤاکسینی ڕێگرتن لە نەخۆشیەکانی ئاژەڵان دابیندەکات
03/11/2015 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی کشتوکاڵ ڤاکسینی ڕێگرتن لە نەخۆشیەکانی ئاژەڵان دابیندەکات


بەمەبەستی رێگەگرتن لە مەترسیی سەرھەڵدانی نەخۆشیی سنووربەزێن و مەترسیداری دیکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دوای ھەوڵێکی زۆر لەگەڵ رێکخراوی FA٠ توانی بەبڕی ١.٥٠٠.٠٠٠ یەک ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دۆلار بەدوو جار فاکسین دابین بکرێت بۆ ئەم ساڵی ٢٠١٥ کە بەکارھات و بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەشی ھەر سێ پارێزگاو ئیدارەی گەرمیان دەکات .
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری رایگەیاند "جاری یەکەم ئەو فاکسینانە دابینکراون بریتی بوون لە :
- یەک ملیۆن و چوارسەد ھەزار دوز لە فاکسینی PPR تاعونی ئاژەڵی بچووک
- پێنج سەد ھەزار دوز لە فاکسینی Revl دژی نەخۆشی بەرھاویشتن(بروسیلا) .
- دوو ملیۆن و دووسەد ھەزار دوز ڤاکسین دانەPox .
- بڕی یەک ملیۆن دوز ڤاکسینی ئەنتڕۆتۆکسیما .
- زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤١٨ ھەزار دوزی رەشەوڵاغ لە ڤاکسینی FMD تەبەقە .
تێچووی ئەم ڤاکسینانەش یەک ملیۆن دینار بوو، سەرچاوەکە روونیشیکردەوە کە "جاری دووەم توانرا ڕێژەیەکی دیکە لە ڤاکسینی دژە نەخۆشی بۆ ئاژەڵدارانی ھەرێم دابین بکرێت کە بەمجۆرەیە:
- بڕی ٧٠٠ ھەزار دۆزی رەشەوڵاغ لە ڤاکسینی FMD تەبەق .
-بڕی یەک ملیۆن و سەد و پەنجا ھەزار دۆز لە لە ڤاکسینی دانکەی مەڕوبزن .
پارەی تێچووی ئەم جارەش پێنج سەد ھەزار دۆلار بووە.