01/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ده‌په مه‌ترسی له سه‌دا 10ی تێپه‌ڕاند
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا كه بلاَوكراونهتهوه ، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان مه‌ترسی له سه‌دا 10ی تێپه‌ڕاند .
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و نافه‌رمییه‌كانیش له %99.8 ده‌نگه جیاكراوه‌كان ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :
1- هه‌ده‌په: %10.6 واته: 59 كورسی.
2- ئاكپارتی: %49.4 واته 316 كورسی.
3- جه‌هه‌په: %25.4 واته 134 كورسی.
4- مه‌هه‌په: %12 واته 41 كورسی.
به‌پێی ده‌ستووری توركیا هه‌ر پارتێكی به‌شدار بوو له هه‌ڵبژاردن نه‌توانێت له %10 تێبپه‌ڕێنێت ئه‌وا ناتوانێت بگاته په‌رله‌مانی توركیا، به‌مه‌ش پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به به‌ده‌ستهێنانی %10 زیاتر ده‌توانێت بگاته په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.