31/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای پێنجوێن
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاره‌بای قه‌زای پێنجوێن كه له‌وێستگه‌ی كرمانشانی كوردستانی رۆژههلاَتهوه راكێشراوه‌و ماوه‌ی 24 سه‌عات به‌به‌رده‌وامی هه‌یه، بهلاَم ماوه‌ی 2 رۆژه كاره‌بای پێنجوێن به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پێده‌چێت به‌شێك له‌و كاره‌بایه بدرێته قه‌زای كهلارو ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای پێنجوێن كه ماوه‌ی 2 رۆژه وایلێهاتووه، په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك لهكارهباكه، بۆ قه‌زای كه‌لار رابكێشرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی كاره‌بای پێنجوێن هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌باكه بۆ سه‌رماو سۆڵه‌و لۆدێكی زۆری سه‌ر فیدهرو وێستهگهكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
لایخۆشیه‌وه، رزگار مه‌حمود، لێپسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای پێنجوێن، ته‌ئكیدیكرده‌وه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌بای پێنجوێن بۆهیچ شوێنێك نابرێت، بهلاَم ئه‌و مۆبایله‌ی كه ساڵی رابردوو لهقهلاَدزێوه هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ناو وێستگه‌ی كاره‌بای پێنجوێن كاری گۆڕینی كاره‌بای پێبكرێت، ویستامن بیده‌ین به‌خانه‌قین به‌و پێیه‌ی ئێمه خاوه‌نی وێستگه‌ی نوێمان هه‌یه.
ناوبراو، رووینشیكردهوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن‌و لێپسراوی وێستگه‌كانمان له‌و كاره ئاگادار كردۆته‌وه‌و نه‌مانهێشت كاره‌باكه ببهنو به‌یانیش فیده‌رێكی نوێ ده‌خه‌ینه كار‌و كاره‌باكه به‌ره‌و باشتر بوون ده‌به‌ین.