31/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە پێنجوێن نەشتەرگەرییەكی كەم وێنە ئەنجام دەدرێت
بۆ یەكەمجار لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن، نەشتەرگەرییەكی گەورە و كەموێنە بۆ ئافرەتێك ئەنجام دەدرێت.
نەشتەرگەرییەكە بریتی بوو لەلابردنی كیسەی رەحم (منداڵدان) كە ماوەی چەند ساڵێك بوو ئەو ئافرەتە سكی گەورە بووە و بەخۆشی نەزانی بوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشكنین و سۆنەر، بۆمان دەركەوت كە ئەو حاڵەتەی هەیە. ئەمە یەكەمجارە لەو سنوورەدا ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە ئەنجام بدرێت، لەكاتێكدا ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لە دەرەوەی وڵات دەكرێت و تێچوویەكی زۆریشی دەوێت لە رووی داراییەوە.