30/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلی باپیر: چیا بجوڵێ هەڵوێستی ئێمە ناجوڵێ
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت زۆر رەخنە لەكۆمەڵ گیراوە لەسەر هەڵوێستەكانی، بەڵام پاشگەز نابینەوەو لەسەر مەبدەئی خۆمان سور ئەبین.
م.عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەكۆڕێكی مەڵبەندی هەولێری حزبەكەی كەبەناونیشانی "ئاوڕێك بۆ رابردو هەنگاوێك بۆ داهاتو" بۆیان سازكردبو ئەوەی خستەڕو "كۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی مەبدەئی خۆیەتی و زۆر لەو پێناوەشدا باجی داوە، بەڵام پاشگەز نەبوینەتەوە".
وتیشی "پەرلەمانتارەكانمان ئازادن و دەستمان نەبەستون، چونكە ئەوان نوێنەری هاوڵاتیانن".
ئەوەش دەڵێت "كۆمەڵ سیاسەتی خۆی هەیەو بەردەوامیش ئەبێت لەسەری و چیا بجوڵێ ئەوان لەسەر ئەو سیاسەتە ناجوڵێن و پاشگەز نابنەوە".
س.ئاوێنه