28/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رێبین ھەردی:رووداوەکەی ١٢ ئۆکتۆبەر، بە بڕوای من تەنانەت ٣١ ئابیش لە ئاستی ئەم روداوەدا نیە
دوای رووداوەکەی ١٢ ئۆکتۆبەر، زۆربەی خەڵکی کوردستان لەو دیموکراتیەتەی کە ھەبوو تەواو بێ ئومێد بوون بە بڕوای رێبین ھەردی نە دیموکراتی و نە ھەڵبژرادن دوای ئەو مێژووە مانای نەما.. رێبین ئەوەشی راگەیاند:ئەوەی لە ١٢ ئۆکتبەردا رویدا کارێکی ئاسایی و تەنھا پێشێلکاریەکی سادە نیە، تەنھاش بەشێک نیە لە دەرئەنجامی گرژی و ئاڵۆزیەک کە لەنێوان ھێزە سیاسیەکاندا ھەیە، بەرکەوتەی تەنگژەیەکی کاتی و راگوزەریش نیە کە بتوانرێت بە تێپەڕینی کات چارەسەر بکرێت. ئەوەی رویدا پێویستی بە گۆڕینی بیرکردنەوە و شێوازی روانینمان ھەیە. ھەڵەیە و راست نیە بتوانین بەھەمان دیدی و ھەمان شێوازی بیرکردنەوەی پێش ١٢ ئوکتوبەرەوە، بیر لە روداو و پێشھاتەکان بکەیەنەوە. ئەم روداوە دابڕاوە و لە سیاقی مێژووی روداوەکانی کوردستاندا جێگەی نابێتەوە. چونکە روداوێکە گەرچی بکەرەکانی ئەیانەوێت پێشەکی و ھۆکاری بۆ بدۆزنەوە، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە بێ ھێچ ھۆکارێکی لۆژیکیە بۆ ئەوەی رووبدات. بە بڕوای من تەنانەت ٣١ ئابیش لە ئاسی ئەم روداوەدا نیە. " ھەردی ئەوەشی دووپات کردەوە لە پەڕەی سەرەکی خۆی لە فەیس بووک تەنانەت خۆپیشاندن کە دەربڕینی خەڵکە لە لایەن حیزبە سیاسیەکانەوە بە ئاقارێکی تردا دەڕوا، ئەوەش کە دەمێنَتەوە مەینەتی خەڵکە رەش و رووتەکەیە..!!
سەرچاوە: ئاوێنە