28/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزانه یەک شەممەی داهاتوو موچەی كام وهزارەتی دابەش دەکرێت
یەک شەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت
وا بڕیارە رۆژی یەک شەممەی داهاتوو موچەی مانگی تەموزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بکرێت.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: دوای هەوڵە بەردەوامەکان وەزارەتەکەمان بۆ دابینکردنی موچەی مانگی (٧) مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ لەسەروی خۆمان ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو کە دەکاتە ڕێکەوتی (١/١١/٢٠١٥) موچەی مانگی تەموزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.