په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە لای گۆڕانە  وەربگرینەوە
28/10/2015 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە لای گۆڕانە وەربگرینەوە


عەرەفات كەرەم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: تاقمەكەی نەوشیروان ویستیان ئاژاوەكان بۆ شاری هەولێر بگوازنەوە، بەڵام پارتی زۆر حەكیمانە مامەڵەی كرد و شكستی پێ هێنان؛ كەچی ئەو تاقمە دەیانەوێت ئەم جارە لە بەغدا كێشە بۆ كورد دروست بكەن،

ده‌شڵێت،پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە لای گۆڕانە، لە بنەڕەتدا ئیستحقاقی پارتی بووە و سەرۆك بارزانی ئەم پۆستەی پێ بەخشین بۆ ئەوەی نێوماڵی كورد یەك بخات، بەڵام دوای ڕووداوەكان ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ئەو پۆستەیان لێ وەربگرینەوە.

ئەم هەوڵانەی گۆڕان لە بەغدا لە ماستاوكردنەوە بۆ دژبەرانی كورد زیاتر، هیچی دیكە نییە، نازانم كە ئەم كارانە دەكەن، دەیانەوێت دڵی كێ رازی بكەن!