26/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گردبونەوەیەک دژی گواستنەوەی سەرۆکی شارەوانی رێکخرا
ئه‌مرۆ دووشه‌مه 26ی تشرینی یه‌كه‌م 2015 له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ دژی گواستنه‌وه‌ی به‌رێوبه‌ری شاره‌وانی گرتبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
داناڕه‌زا ، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ تایبه‌ت به بزاڤ پرێس رایگه‌یاند" ئێمه وه‌ك فه‌رمانبه‌ران و كرێكارانی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ دژی گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ گرتبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا پێشمان وایه سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌سێكی چالاكه و بڕیاره‌كه ناڕه‌وایه كه به‌رامبه‌ری ده‌ركراوه.
وتیشی " ئێمه به‌رده‌وام ئه‌بین له‌گردبوونه‌وه‌كانمان دژی گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌گه‌ركه‌م ته‌رخه‌م یان گه‌نده‌ڵ بووه با حكومه‌ت ڕێگای یاسایی به‌رامبه‌ری بگرێته به‌ر.
راشیگه‌یاند " ئه‌وبڕیاره له‌ئیداره‌ی قه‌زاكه‌وه ده‌ركراوه كه‌وا بڕیاره سه‌رۆك شاره‌وانی سه‌نگاو بنێرێت بۆ چه‌مچه‌ماڵ وسه‌رۆك شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵیش بنێریت بۆ سه‌نگاو ..