20/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: پارتی داوای حوكمی هه‌تا هه‌تایی بارزانی ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، چوار لایه‌نه‌كه له‌كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كاندا سێ سازشیان بۆ پارتی كردووه، به‌ڵام ئه‌و حزبه هیچ سازشێكی نه‌كردووه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له لێدوانێكیدا بۆ سولی رادیۆ رایگه‌یاند "له‌یه‌كه‌م تا 11 یه‌مین كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، پارتی یه‌ك داوای هه‌بوو، ئه‌ویش درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی یان ته‌واوكردنی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی بوو، له‌كاتێكدا ئێمه وه‌كو چوار لایه‌نه‌كه سێ سازشمان بۆ ئه‌و پارته كرد".
هه‌ڵه‌دنی رونیكرده‌وه، سازشی یه‌كه‌مه‌ی چوار لایه‌نه‌كه بۆ پارتی رازیبون بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵكه‌وه به‌كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراوه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی له‌په‌رله‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌وه، به‌ڵام پارتی به‌وه رازی نه‌بوو.
باسی له‌وه‌شكرد، سازشی دووه‌می چوار لایه‌نه‌كه بۆ پارتی، بێده‌نگیان بووه له‌دوای 20 ی ئابه‌وه كه ویلایه‌ته‌كه‌ی بارزانی كۆتایی هاتووه‌و ئه‌ویش موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه.
به‌وته‌ی هه‌ڵه‌دنی، سازشی سێ یه‌می چوار لایه‌نه‌كه بۆ پارتی ئه‌وه بووه، كه هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانه واته بۆ ساڵی 2017 یه.
وتیشی "له‌وه زیاتر چوار لایه‌نه‌كه چ سازشێك بۆ پارتی بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌وان هیچ سازشێكیان نه‌كردو داوای حوكمی هه‌تا هه‌تایی بارزانی ده‌كه‌ن".