مەلا بەختیار :مەرجەعمان پەرلەمانە حكومەت هەموومان لەسەری رێكەوتووین نابێ‌ ئەم پرۆژەیە بەهۆی ناكۆكی حزبیەوە هەڵبوەشێتەوە
16/10/2015 نوسەر: bzavpress

مەلا بەختیار :مەرجەعمان پەرلەمانە حكومەت هەموومان لەسەری رێكەوتووین نابێ‌ ئەم پرۆژەیە بەهۆی ناكۆكی حزبیەوە هەڵبوەشێتەوە


مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی هه‌ڵوێستی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ئاشكراكردو رایگه‌یاند، نابێت بەهۆی ناکۆکی حزبیەوە هەڵبووەشێتەوە

مەلا بەختیار لە مەراسیمی بەخاكسپردنەوەی شەهید ئازادی فەقێ‌ عەلی لە گوندی سماقی ناوچەی گەرمیان ڕایگەیاند "مەرجەعمان پەرلەمانە، حكومەت هەموومان لەسەری رێكەوتووین، نابێ‌ ئەم پرۆژەیە بەهۆی ناكۆكی حزبیەوە هەڵبوەشێتەوە، نابێ‌ ئەم پرۆژەیە بەهۆی زاڵكردنی ناكۆكی لاوەكی بەسەر ناكۆكی سەرەكیدا پەكی پەرلەمان بخرێت".

وتیشی  "ئێمە ساڵێك زیاترە قسە لەوە دەكەین هەلێك بێتە پێشەوە سەربەخۆیی كوردستان ڕابگەیەنین، چەند حزبێك لەكوردستاندا خۆمان تەحمولی خۆمان نەكەین چۆن دەتوانین سەربەخۆیی كوردستان بەدی بهێنین؟".