رێبین ھەردی:یەکێتی و پارتی ئەبنەوە بە برا و ھەقیش نیە گۆران ئەم برایتەیەیان لێ تێک بدات
16/10/2015 نوسەر: bzavpress

رێبین ھەردی:یەکێتی و پارتی ئەبنەوە بە برا و ھەقیش نیە گۆران ئەم برایتەیەیان لێ تێک بدات


نووسەر و رووناکبیری کورد رێبین ھەردی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ھەرێم لە پەڕەی فەڕمی کۆمەڵایەتی فەیس بووکی خۆی تەواوی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دۆخەکە خستە ڕوو کە پێش ئەوەی رێبین ئەو بۆچوونە دەرببڕێ زۆربەی نووسەران و رووناکبیران ڕایان وایە دۆخەکە وا باشترە لە کوشتن و بڕین لەو بارەو رایگەیاند:"یەکێتی و پارتی ئەبنەوە بە برا و ھەقیش نیە گۆران ئەم برایتەیەیان لێ تێک بدات."
داوای لە برادەرانی گۆڕان کرد کە تەنھا دانیشن و وەک ئۆپۆزسیۆن بمێننەوە ودۆخەکە لە پارتی و یەکێتی تێک نەدات"گۆران بە ھێمنی دانیشیت و تەنانەت واز لە زمانێکی راگەیاندی توند بێنیتەوە و تەماشای دیمەنەکە بکات، نە ھەناسەی پارتی و نە ھەناسەی یەکیتی سوار نەکات..بە ھێمنی دانیشێت و تەماشا بکات بزانیت بێ ئەو کە ئەگوترێت سەرچاوەی ئاژاوەکانە، ئەم کیشانە چۆن و کێ چارەسەریا ئەکات،،گەر چارەسەریش بوون ئەوا ھەمو قازانج ئەکەین.
پێشنیاری من بۆ برادەرانی گۆران ئەمەیە: کشانەوە لە کۆی پرۆسەی سیاسی و خۆ حازرکردن بۆ ھەلبژاردنێکی دی و ریگەدان بە ژلداری یەکیتی و پارتیش بزانین چی بەرھەم دێنیت.