له‌ سه‌رابی پاییزێكدا
14/10/2015 نوسەر: bzavpress

له‌ سه‌رابی پاییزێكدا


ویستم ده‌ستی خۆزكه‌یه‌كم 
بخه‌مه نێو .. ده‌ستی ته‌زیوی بایزیك 
تا گشت گه‌ڵاكانی ته‌مه‌ن .. كۆكه‌مه‌وه 
له بیشانكای به‌یكه‌ره ئیسقانیه‌كان دا
تابلۆی سه‌رابی زه‌مه‌نیك .. بۆ میوانه 
كورته بالاكانی زستان نمایش كه‌م ..
ئازیزه‌كه‌م..تۆده‌زانییت ؟
به‌ بێ تریفه‌ی مژده‌ی تۆ
چه‌ند خامۆشه ئه‌م كه‌ردوونه
جه‌نده سارده .. ئاكردانی ئه‌و شه‌وانه‌ی
كه ئامیزی....
دره‌خته‌كانی غه‌فڵه‌تی كلیل داوه ..
له‌به‌ر سایه‌ی..... شۆره‌بیه‌كانی عه‌شقیك دا
به‌هه‌شتی نازی ساوای من،
ده‌ستی له یه‌خه‌ی ئاسمانێك كیركردبوو 
كه سواری بشتی هه‌وریك بئ و ..
له شانشینی هه‌تاویك دا ئارام بكرئ
..وه‌لێ جه‌خار..
هه‌تاو سه‌ری،، خۆری عه‌شقی ..
رووه‌و ده‌ریای غوربه‌تی دڵ، سوراند بوو 
به‌ناچاریی ده‌ستی سوری..
شه‌بۆله‌كانی ماج ده‌كرد ..
له‌و رۆزه‌وه ماسیه‌كانیش 
له ده‌ریای برسیار یاخی بوون 
سه‌رابی غوربه‌تیكیان خواست
تا رووباری.. ئازادیی سه‌وزیی به‌هارێك
له‌گه‌ڵ سه‌رابی پایزێك ئاشت كه‌نه‌وه‌و
ئیدی له‌وئ ..ده‌س له ملانی رووباریك بن،
ماسیه‌كانیش ... له سه‌مای سه‌حه‌ریكیاندا ..
نزای دوا خه‌می پاییزێك.. 
به‌ كه‌ژاوه‌ی ئاڵتونینی 
خۆر بسپێرن....