26/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دۆخی میصر ناكۆكی خسته نێوان زانایانی ئیسلامی
بارودۆخی ناوخۆی میصر، گرژی و ناكۆكی خسته نێوان زانایانی ئاینی ئیسلام و بۆ دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ك دابه‌شی كردن.
به‌هۆی بارودۆخی ناوخۆی میصره‌وه، زانایانی ئاینی ئیسلام بۆ دوو به‌ره دابه‌شبوون، به‌ره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مورسی و كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه‌و به‌ره‌یه‌كی تریش له‌گه‌ڵ سیسی و حكومه‌تی ئێستادایه.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سیسدان پێیانوایه مورسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان خه‌واریجن و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی لاده‌رن، له‌مباره‌وه عه‌لی جومعه موفتی پێشووی میصر رایگه‌یاندن كه مورسی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خواریجن و له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا یوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهان پێیوایه خه‌واریج ئه‌وانه‌ن كه كوده‌تاكه‌یان ئه‌نجامداوه.
د.ع