13/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شاعیری به‌ناوبانگی هه‌ورامان هه‌یاس غه‌ریبی كؤچی دوایی كرد
به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه هه‌یاس غه‌ریبی شاعیری به‌ناوبانگ و دیاری هه‌ورامانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان كۆچی دوایی كرد .
ڕۆژی دووشه‌مه 2015/10/12 له‌ڕێگای نێوان مه‌ریوان - سنه و له نزیك شاری سرواباد به‌هۆی ڕوودانی سه‌یاره دوو نه‌فه‌ر كوژران و نۆ نه‌فه‌ری تریش بریندار بوون .
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی شاری مه‌ریوان ڕایگه‌یاند : پاش ئه‌وه‌ی هه‌یاس غه‌ریبی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به دوو سه‌یاره‌وه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌فه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سرواباد هه‌ر دوو سه‌یاره‌كه‌یان به‌هۆی لادان له‌سه‌ر جاده‌وه ده‌كه‌ونه ناو چه‌مێكه‌وه كه له‌و ڕووداوه‌ش هه‌یاس غه‌ریبی و دایكی به‌ناوی نه‌زیره شه‌ریفی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و نۆ نه‌فه‌ری تریان بریندار ده‌بن .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه بارودۆخی دوانیان مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه بكرێن .
هه‌یاس غه‌ریبی شاعیری ناوداری كوردستانی ڕۆژهه‌لاَت و هه‌ورامان بوو كه چه‌ندین هۆنراوه و شیعری مه‌زنی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه .
ئه‌مه‌ش كۆپله‌یه‌ك له شیعری مامۆستا هه‌یاس غه‌ریبییه :
دڵه ئای داخان په‌نه‌م وه‌رده‌نت
ئای وه‌شی دنیا چه‌نه‌م به‌رده‌نت
وسته‌نات جه‌نگو دیده سیاوا
ئه‌گه‌ر کوشیانی، ونیم گه‌رده‌نت