09/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه
له‌میانه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی زۆرێك له شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژی حه‌وته‌م له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندانیان ساز كرد .
جیاواز له ڕۆژانی تر ، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاولاَتیان له زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان به‌شداری ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد ، و به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایی داوای چاكسازی بنه‌ڕه‌تیان ده‌كرد .
ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه ئه‌م ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌دیهاتنی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ، و چینی فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌وشیان دوپات كرده‌وه كه به هه‌ڵگرتنی موچه‌ی ته‌نها مانگێك ڕازی نابن ، به‌ڵكو هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی كه كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم به ته‌واوه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت .
شایه‌نی باسه هاولاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ڕۆژانه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن له حكومه‌تی هه‌رێم ، وه ئه‌وه‌شیان دوپات كرده‌وه كه به‌شێوه‌ی هێمنانه به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت دێن به ده‌میانه‌وه به‌لاَم له ئه‌گه‌ری وه‌لاَم نه‌دانه‌وه‌ی ئیجابی ئه‌وا ڕێگای تر ده‌گرنه به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێ،انی مافه ڕه‌واكانی خۆیان .