هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1992 ... ده‌رگایه‌ك بۆ شه‌ری كورد كوژی
بزاڤ به‌به‌ڵگه‌نامه ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1992 بلاَوده‌كاته‌وه
دوای شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی سه‌دام له 26ی تشرینی یه‌كه‌می 1992، رژێمی به‌غدا ده‌ستی كرد به‌كشانه‌وه‌ی داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان، یه‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه بیر له‌هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆ كرایه‌وه كه‌دووباره ده‌زگا گه‌لێك دروست بكرێنه‌وه ئه‌و بۆشاییه پر بكاته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی و حكومه‌تێكی خۆماڵی كوردی و دیموكرات پێك بهێنرێت.
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك
به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له 15 كه‌س له‌دادوه‌ر و پارێزه‌ر و مافپه‌ره‌وه‌ر و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا له‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه:
1. ره‌شد عه‌بدولقادر سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
2. مه‌عروف ره‌ئوف یه‌كه‌م وه‌زیری داد له‌وه‌زاره‌تی هه‌رێم.
3. نازم حه‌وێزی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر.
4. حاكم ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر و دواتر بووه سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالاَی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
5. شه‌مسه‌دین موفتی.
6. مه‌حمود بابان.
7. د.سه‌عدی به‌رزنجی راگری كۆلێجی یاسا و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
8. د.خورشید شه‌وكه‌ت ره‌واندزی مامۆستای كۆلێجی یاسا و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
9. پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری.
10. فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری هه‌ر سێ خوله‌كه‌ی پارله‌مانی كوردستان.
11. د.قه‌یس دیوالی دواتر بووه ئه‌ندامی پارله‌مان.
12. به‌ختیار حه‌یده‌ری دواتر بووه ئه‌ندامی پارله‌مان.
13. قادر جه‌باری دواتر بووه وه‌زیر له‌كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
14. حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی.
15. فرانسۆ هه‌ریری.
لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی نێوان (23ی كانونی یه‌كه‌م بۆ 28ی كانونی دووه‌م) چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرێدا و ده‌ره‌نجام پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی كرد به‌ناوی یاسای ژماره (1) بۆ ساڵی 1992 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراق، یاساكه‌ش له‌رۆژی 8ی نیسانی 1992 په‌سه‌ند كرا.
حیزبه به‌شداربووه‌كان
ژماره‌ی ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناونووس كرد بریتی بوو له 9 كیانی سیاسی تیایدا 3 هاوپه‌یمانی پێك هێنرا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لیژنه‌كه 2 لیستی دوورخسته‌وه یه‌كێكیان دوو كه‌س پێشكه‌شی كرد بوو ئه‌وی تر پارتی پارێزگاران بوو كه 3 كاندیدیان هه‌بوو هه‌روه‌ها 4 لیست له‌لایه‌ن كه‌مه نه‌ته‌وه‌یاتیه ئاشورییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا بوون به‌م شێوه‌یه:
1. یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
2. پارتی دیموكراتی كوردستان.
3. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
4. دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان و حیزبی شیوعی عێراق و بێلایه‌نه‌كان.
5. سۆسیالست و پاسۆك.
6. پارتی گه‌ل.
7. دیموكراسی خوازه بێ لایه‌نه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی رابه‌ریش 4 كه‌س خۆیان كاندید كردبوو بریتی بوون له‌م كه‌سانه:
1. مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان.
2. جه‌لال تاڵه‌بانی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی و حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
3. عوسمان عه‌بدولعه‌زیز نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان.
4. مه‌حمود عوسمان نوێنه‌ری هه‌ر سێ حیزبی سۆسیالست و پاسۆك و پارتی گه‌ل.
كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان پالاَوتبوو (584) كه‌س ده‌بوون كه (18)یان ئاشوری بوون هه‌روه‌ها (1112000) ملیۆنێك و سه‌د و دوازده هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌م رێژه‌یه‌ش (967229) ده‌نگده‌ر ده‌نگیاندا واته (152771) ده‌نگده‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌كرد هه‌روه‌ها (49) چاودێری بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كرد كه یانزه‌یان پارله‌مانی بوون تیایدا (4) مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووك، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كێبركێ بوو بۆ 100 كورسی و 5 كورسیش بۆ كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان واته كۆی كورسییه‌كان 105 كورسی بوون.
هه‌ڵبژاردنه‌ی ره‌نگه‌كان
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی ره‌نگه‌كان له‌رۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رگی چوار ده‌نوسێت "پارتی وتیان ئێمه ره‌نگی خۆمان هه‌یه و زه‌رده، حیزبی شیوعیش ووتی ئێمه‌ش ره‌نگی خۆمان هه‌یه له‌كۆنه‌وه دیاره و سوره، حیزبی ئاشوریش ووتیان ئێمه‌ش مۆره، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نه‌كرد بوو، كاره‌كه مایه‌وه نێوانی ئێمه (واته سۆسیالست) و یه‌كێتی، من (واته محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود) و د. مه‌حمود عوسمان ووتمان سه‌وز بۆ ئێمه و شین بۆ ئێوه، وادیار بوو پێشتر یه‌كێتی بریاریان دابوو سه‌وز بۆ ئه‌وان بێت د.فوئاد توره بوو و ووتی ئێمه بریارمان داوه سه‌وز بۆ ئێمه بێت منیش پێم ووت جاباشه برا با بۆ ئێوه بێت ئه‌م هه‌رایه‌یی بۆ چییه، د. مه‌حمود كه‌ده‌یوت سه‌وز باشه بۆ ئێمه كه‌گوێی له د. فوئاد بوو ووتی "ئاسمان شینه ده‌ریا شینه ئاشتی شینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان شینه له‌و كاته‌دا سه‌یاره‌یه‌ك له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه دیار بوو ووتی ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ش شینه و سۆسیالسته" پارتی گه‌لیش ووتیان ئێمه زه‌رد و سور له‌یه‌ك ئه‌ده‌ین پارتی زۆری پێ‌ناخۆش بوو ووتی ئێمه رازی نین پاشتر كردیان به سور و سه‌وز و زه‌حمه‌تكێشان سور و سپیان له‌یه‌ك دا و بزوتنه‌وه‌ش سپی سه‌وز به‌م شێوه‌یه ئه‌م ره‌نگانه بوونه ره‌نگی حیزبه‌كان".
كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان
سه‌باره‌ت به‌دیاریكرنی كاتی هه‌ڵژبژاردنه‌كان مایكل ام غینتر له‌كتێبی (كرد العراق الام و امال) ده‌نوسێت "له‌سه‌ره‌تادا (3ی نیسان) دیاریكرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاشان كاته‌كه گۆرا بۆ (30ی نیسان) بۆ جاری دووه‌م دواخرا بۆ (17ی مایس) ئه‌مجاره‌ش كاته‌كه‌ی گۆرایه‌وه بۆ (19ی مایس) به‌هۆی بوونی گومان له‌و مه‌ره‌كه‌به‌ی كه‌ده‌نگده‌ر ده‌نگی پێ ده‌دات چونكه (17ی مایس) ئاشكرا بوو كه‌مه‌ره‌كه‌به‌كه به‌ئاسانی له‌ده‌ست ده‌بێته‌وه بۆیه بریاردرا به‌دواخستنی بۆ (48) كاتژمێری دیكه تا ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌مه‌ركه‌به‌كه‌دا هه‌بوو چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌م جۆره (19ی مایسی 1992) بریار درا بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین هه‌لبَژارنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان.
لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان
رۆژی (19ی مایس) كاتژمێر (8)ی به‌یانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌رووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه تا كاتژمێر (12)ی شه‌و به‌رده‌وام بوو و له‌رۆژی (22ی مایس) واته (3) رۆژ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بالاَی سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئاشكرا كرا به‌م شێوه‌یه:
ده‌ره‌نجامی كۆتایی
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی رابه‌ر
گۆرینی ده‌ره‌نجامه‌كان
به‌و پێیه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بوو وه‌ك خۆی رابگه‌یه‌نرێت به‌لاَم سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی برگه‌ی (3 له یاسای ژماره (1) بۆ ساڵی 1992) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراق، ده‌بوو هه‌ر لایه‌نێك 7%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت پاشان ده‌توانێت بچێیته نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانییه‌وه به‌م پێیه‌ش ته‌نها پارتی و یه‌كێتی رێژه‌ی ته‌واویان هێنابوو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه بێبه‌ش كران و هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كیش ده‌نگه‌كانیان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش كرد به پێی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
كارگێری سه‌ركردایه‌تی سیاسی
به‌ره‌ی كوردستانی
پارێزگای هه‌ولێر
مه‌حزه‌ری كۆبونه‌وه
له‌رۆژی 22/5/1992 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤالاَن مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌شه‌قلاوه كۆبونه‌وه.
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئیمرۆی كوردستان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كه‌هێندێ كه‌لێن و موخاله‌فاتی تێكه‌وتووه و له‌پێناو پاراستنی ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان و بۆ پاراستنی سومعه‌ی میله‌ته‌كه‌مان و له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو به‌ره‌ی كوردستانی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌بریاریان دا ئیلتیزام به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن وه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان هه‌موو هاوكارییه‌كی بكه‌ن هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر:
1. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی داهاتوو له 15/10/1992 بكرێ.
2. هه‌ڵبژاردنی رابه‌ر دوای دوو مانگ بكرێته‌وه.
3. ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی پێكه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا به‌یه‌كسانی بێت.
4. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارله‌مان پارتی بێ و جێگره‌كه‌ی یه‌كێتی.
5. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوبردن یه‌كێتی بێ و جێگره‌كه‌ی پارتی.
6. ئه‌نجومه‌نی به‌رێوبردن به‌یه‌كسانی دابه‌ش ده‌كرێ.
7. دژی یه‌كتر هیچ جۆره ته‌حالوفێك نه‌كه‌ن.
8. هه‌ڤالاَن مام جه‌لال و كاك مه‌سعود پێكه‌وه به‌یانێك ده‌ربكه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی رابه‌ر.
9. له‌ئێستاوه هه‌ردوولا هه‌وڵی یه‌كخستنی داوده‌سگاكانی شۆرش ئه‌ده‌ن.
10. ئیعلانی نه‌تائیجی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بالاَ ئه‌كرێ وه‌ك هه‌یه و له‌گه‌ڵیا به‌یانێكی موشته‌ره‌كی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌رئه‌چێ.
11. هه‌ر بریارێك له‌ئه‌نجومه‌نی پارله‌مان ده‌رچوو به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ئه‌بێ.
ئیمزا
مه‌سعود بارزانی مام جه‌لال
22/5/1992
بروسكه‌ی مه‌سعود بارزانی
رۆژێك پاش ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی ئیمزا كرا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌بروسكه‌ی ژماره (687) له (23ی ئایاری 1992) ئاراسته‌ی هه‌موو ناوچه و لق و هێزه‌كان و راگه‌یاندن كراوه تیایدا هاتووه "به‌ئه‌ركی خۆم ده‌زانم سوپاسی هه‌موو پێشمه‌رگه و كادر و لایه‌نگران و دۆستان و جه‌ماوه‌ری پارتیمان بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی كردتان له‌پێناو سه‌رخستنی پارتیماندا" سه‌باره‌ت به‌خروقات له‌هه‌مان بروسكه‌دا بارزانی ده‌لێت "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له‌كاتی هه‌ڵبژاردن خروقاتی زۆر كراوه قیمه‌تی هه‌ڵبژاردن و شه‌رعییه‌تی كه‌مكرایه‌وه" هه‌روه‌ها شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ خۆیان ده‌گه‌رێنێته‌وه و ده‌نوسێت "بۆ ئێمه‌ش جێگه‌ی سه‌ربه‌رزییه كه‌فیكره‌ی هه‌ڵبژاردن فیكره‌ی ئێمه بووه‌و شه‌ره‌فی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی دیموكراتییه‌ت بۆ ئێمه ده‌گه‌رێته‌وه" به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئیمزای كرد بوو بارزانی له‌درێژه‌ی بروسكه‌كه‌یدا ده‌ڵێت " له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌خروقات زۆر كراوه نه ئێمه و نه‌هیچ لایه‌نێكی دی اعتراف به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین و هه‌موومان رامان وایه كه‌غه‌در و ته‌زویرێكی زۆر كراوه".
ته‌زویره‌كان
گه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌مین ئه‌زمونی به‌دیموكراتیكردنی سستمی حوكمرانی بوو به‌لاَم له‌ناخنیدا چه‌ندین ته‌زویر و فێل و ده‌سكاریكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی تێدابوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بووه كلیلێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای شه‌ری كورد كوژی كه‌نزیكه‌ی (7) ساڵی خایاند لێره‌دا ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌كان داده‌گرین وه‌ك خۆی.