سەعدی پیرە: پارتی هەمان پڕۆژە کۆنەکەی ساڵی 2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان هێنابوو
09/10/2015 نوسەر: bzavpress

سەعدی پیرە: پارتی هەمان پڕۆژە کۆنەکەی ساڵی 2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان هێنابوو


 نۆیەمین کۆبوونەوەی پـێنج قۆڵی پارتە سەرەکیـیەکانی هەرێمی کوردسـتانی ڕۆژی پـێـنجشەممە لە هوتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی شاندی دانوستاندکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌  دەنگی ئەمریکا راگه‌یاند: کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و لایەنەکان نەگەیشتونەتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە هەرچەندە وەک دەڵێت وتووێژێکی زۆر چڕ و پڕ کراوە لە کۆبوونەوەکەدا و کەموکوڕی هەبووە لە وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ پێشنیازەکانی چوار لایەنەکە (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی).

دەڵێت لە راستیدا ئەوەی پارتی پێشکەشی کردووە وەڵام نەبووە هێندەی ئەوەی پڕۆژەیەکی نوێ بووە بەبێ ئاماژەکردن بەو دوو پێشنیازەی پێشتر چوار لایەنەکە خستبویانە بەردەم پارتی دیموکراتی کوردستان و دەشڵێت ئەگەر ڕەوشی کۆبوونەوەوکان بەم شێوەیە بڕوات ئەوا لەوانەیە نەگەینە ئەنجامێکی باش.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌كردووه‌،پارتی هەمان پڕۆژە کۆنەکەی ساڵی 2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان هێنابوو بە هەندێک یاریکردنەوە لە وشەکاندا."