08/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوێك له هه‌ڵه‌بجه خۆی ده‌خنكێنێت
مامۆستایه‌كی خانه‌نشین كه ته‌مه‌نی حه‌فتا و سێ ساڵه له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆی ده‌خنكێنێت و كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت .
به‌پێی ووته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئه‌و مامۆستا خانه‌نشینه به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه ئه‌م كاره‌ی كردووه و پێش ئه‌و ڕووداوه‌ش هۆنراوه‌یه‌كی نوسیوه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه ، تیایدا باسی موچه‌كه‌ی و قه‌رزارییه‌كه‌ی خۆی كردووه .
به‌رزان عوسمان ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێڤگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕایگه‌یاند تا ئێسته هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیر نه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مامۆستایه خۆی خۆی خنكاندووه .
ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆنراوه‌یه كه مامۆستاكه نوسیویه‌تی پێش خنكاندنی خۆی :
موچه كه م
موچه‌كه‌م وه‌رگرت چون دابه‌شی كه‌م
به شی قه رز ناكا ئه‌بی درۆ كه‌م
قه‌رزم زور لایه زیاد له موچه‌كه‌م
گیرم خواردوه چون دابه‌شی كه‌م
خه‌لكه شه‌رمه‌كه‌م بچمه ناو بازار
ئه‌زانن بوچی ؟ له‌ترسی قه رزار
دوو سئ شه‌قامم واز لئ هیناوه
له وئ قه‌رزارم ناچمه ئه‌و ناوه
قه‌رزاری گۆشت و مریشك و نانم
چیان بۆ باس كه‌م به‌خوا نازانم
من كه قه‌رزارم قه‌رزیشم هه یه
٢ملیون پاره‌م لای حكومه‌ت هه‌یه.