06/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بۆ وه‌فدی یۆنامی: "شه‌فافیه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و داهاته‌كان ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك بخرێت"
به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێم،، د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له به‌رپرسی به‌شی سیاسیی رێكخراوی یۆنامی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی په‌رله‌مان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانی له‌ساڵی 2003 تا ساڵی 2013، به‌ر له بڕیاری بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له كۆتایی ساڵی 2013 له‌لایه‌ن به‌غداوه، بۆ وه‌فده‌كه‌ی یۆنامی روونكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری باسی له هۆكاره‌كانی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه باسكرد و ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تیی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌وكاته‌دا.
هه‌وره‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه به‌هۆی سیاسه‌تی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه و له ماوه‌ی ساڵی 2014دا ته‌نها 2ملیار دۆلار له‌لایه‌ن به‌غداوه نێردرا له كاتێكدا ده‌بوایه 13 ملیار دۆلاری ناردبا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، دابه‌زینی نرخی نه‌وت به پله‌ی یه‌كه‌م و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی ساڵی 2014ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه، كه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیار بدات سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وتی خۆی بفرۆشێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌شكرد، كه وه‌كو لیژنه‌ی دارایی پشتگیری له فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێیانوایه كه ده‌بێت ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت بیر له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه بكرێته‌وه.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گرنگترین شت بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ر له بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو قه‌یرانه‌كان، پیاده‌كردنی سیستمێكی شه‌فافانه‌یه له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمدا و شه‌فافیه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و داهاته‌كان ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك بخرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له وه‌فده‌كه‌ی یۆنامی كرد كه هاوكارو هانده‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بن له‌پیاده‌كردنی سیاسه‌تی شه‌فافی له كه‌رته‌كانی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كانیدا و هه‌روه‌ك داواشیكرد حكومه‌تی هه‌رێم بكرێته ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی.
له به‌رامبه‌ریشدا خاتوو پاتریشیا مات فلیپس به‌رپرسی به‌شی سیاسی له رێكخراوی یۆنامی،سوپاسی روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی كرد و دواتریش چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی پلان و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێم كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داراییه‌وه وه‌لامی پێویست درانه‌وه.